كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای یەكەم رۆژ و دوەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیاند و دەڵێت، پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا پلەکانی گەرماش، 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە بەشێوەیەك كە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 38، سلێمانی: 35، دھۆک: 37، کەرکوک: 40، ھەڵەبجە: 36، زاخۆ: 36، حاجی ئۆمەران: 23، سۆران: 36، گەرمیان: 41 پلە.