نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە
  2022-10-08       507       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو و بەڕێژەی لەسەدا 3 بەرزبوەوە.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە  97 دۆلارو 92 سەنت و هەروەها نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی تەكساس بە 92 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردودا.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دوێت كە لە چەند رۆژی رابردودا ئۆپیك پڵەس بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی دو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگی داهاتوەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×