فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران، لهبارهى سهدرهوه هۆشداریی بهسهرۆك وهزیرانى عێراق دهدات.
ئاوێنه: سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار ئاشکرایکرد، ئیسماعیل قائانى فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران، سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاگادارکردۆتەوە کە بەرپرسانی ڕەوتی سەدر لەپۆستە حکومییەکان دورنەخاتەوە.
بەوتەی ئەو سەرچاوە سیاسییە ئاگادارە، لەمیانی دیدارێکی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقو دواترش لەدیدارەکانی لەگەڵ ڕێبەرانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی، جەختیکردۆتەوە کە لەپێناو ئیستیفزازنەکردنیان، پێیوستە بەرپرسانی ڕەوتی سەدر لەپۆستە حکومییەکان دورنەخرێنەوە.
باس لەوەشکراوە، سودانی بەقائانی ڕاگەیاند، ئەوانو کوتلە سیاسییەکانیش هیچ نیازێکیان نییە بەرپرسانی ڕەوتی سەدر لەپۆستە حکومییەکان دوربخەنەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، قائانی ئەوەشی بەسەرۆک وەزیرانی عێراق وتوە، هەنگاوەکانی دورخستنەوەی بەرپرسە حکومییەکانی سەر بەڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیی بەسەرۆکایەتیی عەممار حەکیمو بەرپرسانی سەر بەحەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوتریش سوک بکەن.