نرخى نەوت دابه‌زى
  2023-01-05       185       


به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە نرخى نه‌وت ڕوى له‌دابه‌زین كردو به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت بۆ 78 دۆلار و 71 سه‌نت دابه‌زى، له‌كاتێكدا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بەرمیلێك نەوتی برێنت به‌81 دۆلارو 93 سەنت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.

ئاوێنه‌: بەگوێره‌ى داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 78 دۆلارو 71 دابه‌زى نەوتی خاوی ته‌كساسیش دابه‌زى بۆ 73 دۆلارو 70 سەنت.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بەرمیلێك نەوتی برێنت 81 دۆلارو 93 سەنت بوو، هاوكات نەوتی ته‌كساسیش بە76 دۆلارو 63 سەنت بوو، سێشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نەوتی برێنت بە84 دۆلارو 93 سەنت بوو، واته‌ ماوەی دوو ڕۆژە بەبەردەوامی نرخی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى نه‌وت له‌بازاڕى نه‌وتدا ڕویان لەدابەزین كردوه‌.

چاودێرانى ئابورى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەچین کە ناوەندێکی کاری گەورەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهانە هۆكارى ئه‌وه‌یه‌ نرخی نەوت ڕوی لەدابەزین کردوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر پێشبینیدەکرا لەوەرزی زستاندا بەهای سوتەمەنی بەهۆی دۆخی ئەوروپاوە زۆر بەرزبێتەوە.

لەدوای جه‌نگى نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیاوه‌ نرخی نەوت بەردەوام نرخەکەی بەرزو نزمدەکات.
 

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×