حکومەتی عێراق سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بە دەوڵەت بە مامەڵەکردن بە دینار پابەند دەکات.
ئاوێنە: ئەنجومەنی وهزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری کۆبووەوە و ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد، لە دیارترین بڕیارەکانیش پابەندیکردنی سەرجەم دامودەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەوڵەته کە دهبێت دیناری عێراقی بەکاربهێنن.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو، تێیدا هەریەکە لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئامادەبوون.
هاوکات هەریەکە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان چەند بەرپرسێکی دیکەی پەیوەندیدار لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون.
تێیدا تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی دەوڵەت و داهات و خەرجییەکان کراو و چەند بڕیارێکی ئابووری دەرکران.
لە دیارترین بڕیارەکان، پابەندکردنی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی سەر بەدەوڵەت بە کۆکردنەوەی کاڵا و خزمەتگوزاری بە دیناری عێراقی، هەروەها بۆ کەرتی تایبەتیش پێویستە بانکی ناوەندی عێراق بڕەکانی بە دۆلار و بەنرخی فەرمی بۆ قەرەبوو بکاتەوە.