دەستەی حەج و عومرەی عێراق هەواڵی زیادكردنی پشكی وڵاتەكە بۆ حەجی ئەمساڵ رەتدەكاتەوە
  2023-01-14       281       

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، داوایان لە سعودیە كردوە پشكی عێراق لە ژمارەی حاجیان بۆ حەجی ئەمساڵ زیاد بكات، بەڵام تا ئێستا رەمەزامەندی لەسەر نەدراوە.

ئاوێنە: دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"شێخ سامی مەسعودی، سەرۆكی دەستەكە، داوای لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە كردوە، رەچاوی ژمارەی راستەقینەی دانیشتوانی عێراق بكەن لەپێناو زیادكردنی پشكی عێراق، بەڵام تاوەكو ئێستا سعودیە رەزامەندی نەداوەو یاخود هیچ رێكاری لەوبارەیەوە نەگرتۆتەبەر."

ئەمڕۆ شەممە، بەشێك لە میدیاكانی عێراق، لەزاری جەمالەدین بەدرانی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بڵاویان كردەوە كە سعودبە رەزامەندی داوە لەسەر داوایەكی دەستەکەیان بۆ زیادكردنی پشکی عێراق لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ.

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە راگەیەندراوەكەیدا داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن كردوە، وردبن لە گواستنەوەی زانیارییەكان بۆ رایگشتی و زانیاری لە سەرچاوە رەسمییەكانەوە وەربگرن.

پشكی عێراق بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، 33 هەزارو 690 حاجییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×