وەزارەتی دارایی گۆڕانکاری لەشێوازی دابەشکردنی موچەی‌ خانه‌نشینانی‌ سلێمانیدا ده‌كات
  2023-02-18       770       


وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێم گۆڕانکاری لەشێوازی دابەشکردنی موچەی‌ خانه‌نشینانی‌ سلێمانیدا ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لەڕێگەی پێنج نوسینگەوە موچەی خانەنشینان و بەشێک لە چین و توێژەکان دابەش دەکرێت. 

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ میدیاو زانیاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری و لەچوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێم، وەزارەتی دارایی لەڕێگای بانکی مەڵکەندی بەهاوکاری بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی گۆڕانکاری لەشێوازی دابەشکردنی مووچە دەکات و لەڕێگای پێنج نوسینگەوە مووچەی خانەنشینان و بەشێک لە چین و توێژەکان دابەش دەکات. 

لای خۆیەوە ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی ڕایگەیاندووه‌، کردنەوەی ئەو نوسینگانە هەنگاوی یەکەمە بۆ ڕێکخستنەوەی سیستەمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان و لەداهاتودا خزمەتی زیاتر بەو توێژە دەکرێت و چەندین کارئاسانیان بۆ دەکرێت. 

هاوکات ژیان سابیر، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی ده‌ڵێت، لەبەرنامەیاندایە مووچەی سەرجەم خانەنشینان لە یەک بانکدا بەناوی بانکی خانەنشینی کۆبکەنەوەو بەسیستەمێکی پێشکەوتوو مووچەی خانەنشینان دابەش بکەن کە ژمارەیان زیاتر لە ٨٦ هەزار مووچە خۆرە لەو ژمارەیە نزیکەی ٥٠ هەزاریان خانەنشینی مەدەنین و نزیکەی ٣٦ هەزاریشیان خانەنشینی سەربازین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×