سەرمایەدارێکی جیهانی: باڵادەستیی دۆلار بەسەر جیهاندا لە پێنج ساڵی داهاتوودا کۆتاییدێت
  2023-04-24       722       

سەرمایەدارێکی روسی کە لە بازاڕی جیهانیدا پێگەی بەهێزی هەیە سەبارەت بە دۆلار دەڵێت، ئەو دراوە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ئەو باڵادەستییەی هەیەتی لە جیهاندا لەدەستیدەدات.

ئاوێنە: ئۆلیگا دیریباسکا کە سەرمایەدارێکی جیهانیی بە رەچەڵەک روسییە دەڵێت، “لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا جیهان سەقامگیریی زیاتر بەخۆوەدەبینێت و دراو جۆراوجۆریی زیاتری دەبێت لە بازاڕی جیهاندا، دراوە دیجیتاڵییەکان سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنن”.

ئەو سەرمایەدارە باسی لەوەکردووە، “سەرەتای نەمانی باڵادەستی دۆلار لەوەوە دەستپێدەکات کە وەک چەکێکی تۆڵە بەرامبەر ئەو وڵاتانە بەکاردەهێنرێت کە بە دژ دادەنرێن بەبێ هیچ رێگایەکی یاسایی دۆلار بەرامبەریان بەکاردەهێنرێت”

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×