نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-05-05       570       

نرخی نەوت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لەدوای دابەزینی بەهاكەی بۆ سێ هەفتەی لەسەریەك.

ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 73 دۆلارو 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 69 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە بۆ ماوەی سێ هەفتەی لەسەریەك بەهاكەی، بەهۆی نیگەرانی لە سستبونی ئابوری ئەمریكاو كەمبونەوەی خواستی چین لەسەر وزە، دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×