لە روداوێكی هاتوچۆدا لە دەڤەری زرارەتی پێنج كەس گیانیان لەدەستدا
  2023-05-25       252       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی پیكاب لە دەڤەری زرارەتی پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەدەرەنجامی ڕوداوی وەرگەڕانی پیکابێک، لەڕێگای (شێخ توراب بۆ قەندیل) لەنزیک "قەڵاتە جن" لە دەڤەری زرارەتی سەرەبە پارێزگای هەولێر، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاوەتەوە، هی ئەو عەرەبە رەوەندانە بوە كە رویان لە ناوچەكە كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×