نرخی نەوت دابەزی
  2023-06-09       712       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە هەر بەرمیلێك 05%ی بەهای خۆی لەدەستدا.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 70 دۆلار 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هۆكاری دابەزینی نرخی دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانییەكان لەبارەی دابەزینی ئاستی خواست لەسەر وزەو هەروەها بونی گومان لەبارەی ئەوەی كە ئەمریكاو ئێران دەتوانن رێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێ ئیمزابكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×