بەپێی زانیارییەکانی ئاوێنە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە كەلار، بەهۆی نەبونی موچەوە مانگرتن راگەیەندراوەو تەنها حاڵەتی زۆر گەرم دەبینرێت.
ئەیاد محەمەد، ئاوێنە: رزگار محەمەد، جێگری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەوبارەیەوە بە ئاوێنەی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا تەنها ئەو حاڵەتانە دەبینرێت لە نەخۆشخانە کە حاڵەتی زۆر گەرمە، وک بەرکەوتەی فیشەک و ڕوداوی هاتوچۆ و کەوتنەخوارەوە، کارمەندانیش هەقی خۆیانە کە داوای موچەکانیان بکەن."
وتیشی: "پزیشکی موقیم مانیان گرتوەو دەوام ناکەن، بەڵام ئەوەی هەیە موقیم ئەقدەم و کارمەندانن ئەویش تەنها ئەو حاڵەتانە دەبینن مەترسی لە سەر ژیانیان هەیە، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ڕەنگە لە ڕۆژانی داهاتودا ئەوانیش بایکۆت بکەن و مانگرتنی تەواوی کارمەند و پزیشکان دەست پێبکات."