كاروان یاروەیس: گرفتی دواكەوتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەولێر درێژە دەكێشێت
  2024-05-14       513       

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند:"حكومەتی عێراق بە ڕاشكاوانە دەڵێت هەتا تەوتین نەكرێت و داهاتی ناوخۆ بە نەوتی و نانەوتی بەڕێژەی لە 100% ڕادەستمان نەكەن، ئێمە ناتوانین پارە بۆ هەرێم بنێرین.' 

ئاوێنە: كاروان یاروەیس، بەدەنگی ئەمەریكای راگەیاند "ئەم كێشەی مووچەیە پێویستی بە ڕێككەوتن هەیە و هەتا ئێستا هەردوو لا نەگەشتوونەتە ڕێكەوتنی كۆتایی؛ هەرێم دەڵێت ، 'ئەگەر من 100% داهاتی ناوخۆت ڕادەست بكەم، بە چی حكومەت و كارەبا و تەندروستی و خەرجییەكان بەڕێوەببەم؟' ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی، 'ئەو كات بەڕێژەی تەواو ناردتان ئەوا بەپێی یاسای بودجە و لە بودجەی تەشغیلی بەڕێژەی 12% پۆینت شەست و حەوتتان ڕادەستدەكەین.' بۆیە هەتا ئەو گرفتانە لانەبرێن كێشەی نەناردنی مووچە بەردەوام دەبێت."

 

 دوێنێ دووشەممە، حكومەتی عێراق گوژمەی تەنها 130 ملیار دیناری نارد بۆ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان و ڕوننییە كەی تەواوی گوژمەكانی دیكە دەنێرێت بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی مانگی چواری كەرتی گشتی دابەشبكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×