دژەتیرۆری كوردستان كەمێك لەمەوبەر لەبارەی كەوتنەخوارەوەی درۆنێك لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند، درۆنەكە بۆمبڕێژكراو بوەو خراوەتەخوارەوە.
ئاوێنە: دژەتیرۆری كوردستان(پارتی)، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمشەو پێنجشەممە 3ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 21:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە."
دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوە نەداوە كە فڕۆكەكە سەر بە چ لایەنێك بوە.