لە كەركوك دەنگی تەقینەوەیەك بیسترا
  2025-07-03       216       

ئەمشەو پێنجشەممە دەنگی تەقینەوەیەك لەنێو شاری كەركوك بیسترا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان درۆنێك لە شارەكە لەنزیك بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كەوتۆتە خوارەوە.

ئاوێنە: دوای ئەوەی ئەمشەو پێنجشەممە، دەنگی تەقینەوەیەك لەنێو شاری كەركوك بیسترا، زانیارییە سەرەتاییەكان باس لەوە دەكەن دەنگەكە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی درۆنێك بوە لە شارەكە.

درۆنەكە لە نزیك گەڕەكی بەدر لەسەر رێگای فڕۆكەخانەی كەركوك لە باشوری شارەكە و لە نزیك بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كەوتۆتە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، روداوەكە زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×