دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیك فڕوکەخانەی هەولێر بیسترا
  2025-07-03       187       

ئەمشەو پێنجشەممە، دەنگی تەقینەوەیەك لە هەولێر بیسترا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر درۆنێك كەوتۆتە خوارەوە.

ئاوێنە: دانیتشوانی کۆمەڵگەی سێبیران لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر باسیان لەوە كرد، درۆنێک لە نزیک فڕۆكەخانەكە كەوتۆتە خوارەوە.

بەگوێرەی لێدوانی دانا تۆفیق، بەرێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەوەکاڵەت بۆ میدیای پارتی، لەئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی کراونەتەوەو بەهۆی ڕوداوەکە تەنیا یەک فڕۆکەی فڵای ئەربیل کاتی دابەزینی دواخرا، ڕوداوەکە هیچ زەرەر و زیانێکی بۆ فڕۆکەخانە نەبوە.

بەرلەوە هەر ئەمشەو درۆنێك لەسەر رێگای فڕۆكەخانەی كەركوك لە باشوری ئەو شارە كەوتە خوارەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×