فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بۆردومان كرا
  2023-09-18       299       

كەمێك لەمەوبەر دەنگێكی بەهێز لە فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بیستراو بەپێی قسەی شایەتحاڵێك كە بۆ ئاوێنە قسەی كردوە، بە درۆن بۆردومان كراوەو بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەكە كەوتۆتەوە. دەنگۆی ئەوە بۆردومانەكە كوژراو و برینداری لێكەوتبێتەوە.

ئاوێنە: شایەتحاڵێك لە فڕۆكەخانەكەوە بە ئاوێنەی راگەیاند، دەنگێكی گەورە لە فڕۆكەخانەكە بیستراوەو دوكەڵێكی زۆر چوە بە ئاسماندا و ئاگرێكی گەورەی لێكەوتۆتەوە، پێدەچێت لەڕێگەی درۆنەوە بۆردومان كرابێت.

هێشتا قەبارەی زیانەكانی بۆردومانەكە ئاشكرانین، لەگەڵ دەنگۆی بونی كوژراو و بریندار بەهۆی بۆردومانەكەوە هەیە.

 

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×