چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبونەوە
  2023-10-01       465       

چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبونەوەو دوپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی عێراق رەتكراوەیه‌. هه‌روه‌ها جەختیان لەسەر پێویستی پاڵپشتی حکومەت کردەوە بۆ جێبەجێکردنی كارنامه‌ی‌ حکومەت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (سەرۆکایەتی کۆمار، وەزیران، ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی دادوەری) کۆبونه‌وه‌.

هەر چوار سەرۆکایەتییەکە جەختییان لەرەتکردنەوەی هەر دەستدرێژییەک کرده‌وه‌ کە ئاسایشی خاکی عێراق بەئامانج دەگرێت، هەر کردەوەیەکی دوژمناکارانە دژی بنەماکانی دراوسێیەتی باش و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری لەعێراق ناوچەکە.

لەکۆبونەوەکەدا دوپاتکرایەوە کە چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکییەکان بەگفتوگۆو لێکتێگەیشتن و هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش بەدی دێت.

سەرۆکایەتییەکان جەختیان لەسەر پێویستی پاڵپشتی حکومەت کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت‌و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان، نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی کەرتەکانی کارەبا، دروستکردنی نەخۆشخانەو قوتابخانە، دروستکردنی ڕێگاوبان‌و پرد، پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و هاندانی دەرفەتی وەبەرهێنان لەوڵاتدا، بەدەرکردنی یاسایەک کە کارەکانی وەبەرهێنەران ئاسان دەکات، هەروەها چەسپاندنی چاکسازی لە ڕێگەی پێشخستنی هاوکاری تەواو لە نێوان سەرۆکایەتییەکان لە مەلەفی دژە گەندەڵی و پشتگیریکردن لە ڕێکارە حکومی و دادوەرییەکان لەم دۆسیەیەدا.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×