وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە ئەنقەرە
  2023-10-04       442       

سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای سەربازی، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیاو بڕیارە سبەی پێنجشەممە لەگەڵ هاوتا توركییەكەی كۆببێتەوە.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە راگەیەندراوێكدا وتی، سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای سەربازی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، ئەوەش لەسەر بانگهێشتی رەسمی یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بڕیارە سبەی پێنجشەممە، لە بینای وەزارەتی بەرگریی توركیا لە ئەنقەرە بەڕێوڕەسمێكی سەربازی پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق بكرێت و پاشان لەگەڵ هاوتا توركییەكەی كۆببنەوە.

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەداوە، وەزیری بەرگریی عێراق و وەزیری بەرگریی توركیا لە كۆبونەوەكەی سبەینێیاندا، پرسەكانی ئاسایش و بەرگریی هاوبەش و پرسی هاریكاریی نێوان هەردو وڵات لە پیشەسازییە بەرگرییەكاندا، تاوتوێ دەكەن.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×