لەم مانگەوە بڕە پارەیەک بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت
  2023-10-05       429       

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، لەم مانگەوە دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر خوێندکارانی کەمدەرامەت لە خوێندنگەکاندا دەستپێدەکات و تا کۆتایی ساڵی خوێندن بەردەوام دەبێت.

ئاوینە: کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، “نووسراومان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان کردووە بۆ ئەوەی داتا و زانیاری ئەو خوێندکارانەمان بۆ بنێرن کە وەرگرتنی پارەکە دەیانگرێتەوە، لە مانگی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنەوە دابەشکردنی دەستپێدەکات تا کۆتایی ساڵی خوێندن دەخایەنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارمانداوە بڕە پارەکە بەشێوەی ماستەرکارت بەسەر خوێندنکاراندا دابەشبکرێت”.

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدابوو، ئەو خوێندکارانەی خێزانەکانیان مووچەی بیمەی کۆمەڵایەتییان هەیە، مانگانە بڕی 30 هەزار دیناریان پێدەدرێت، بە مەبەستی هاوکاریکردنیان لە بەردەوامبوون لە خوێندن.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×