بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراق: نەموتوە نرخی دۆلار دەگاتە 170 هەزار دینار
  2023-10-05       355       

مازن سەباح، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان و حەواڵەی دەرەكی لە بانكی ناوەندیی عێراق ئەو لێدوانانە رەتدەكاتەوە كە دراونەتە پاڵی بەوەی پێشبینی كردبێ بەهای 100 دۆلار بۆ 170 هەزار دیناری عێراقی بەرزببێتەوەو دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی پارەیان بە دۆلار لە بانكەكان داناوە مافی خۆیان پارەكانیان بە دۆلاری كاش وەربگرنەوە.

ئاوێنە: مازن سەباح، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان و حەواڵەی دەرەكی لە بانكی ناوەندی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەو لێدوانانەی لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرز دراونەتە پاڵ من، چەند لێدوانێك لەخۆدەگرن كە ئاژانسەكە بە داڕشتنی نادەقیق بڵاویكردونەتەوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە بانكی ناوەندیی گەرەنتی هەر پارەیەكی هاوڵاتیان دەكات كە پێشتر بە دۆلار لە هەر بانكێكی عێراقی دانرابێت یان لەساڵی 2024یشەوە دابنرێت، مافێكی تەواوەتی هاوڵاتیانە كە پارەكانیان بەشێوەی دۆلاری كاش وەربگرنەوە.

ئەو بەرپرسەی بانكی ناوەندی جەختی كردۆتەوە كە لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆیتەرز پێشبینی ئەوەی نەكردوە كە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكا بگاتە 170 هەزار دیناری عێراقی.

وتوشیەتی، بانكی ناوەندی، رێكاری خۆی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو جیاوازییەی كە نرخی دۆلاردا هەیە لەنێوان نرخی بازاڕو نرخی رەسمیداو هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بگاتە 170 هەزار دینار، بەپێچەوانەوە رێكار هەن بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لێدوانەكە لەبارەی 1/1/2024 وەهایە كە لەو بەروارەوە راكێشانی دۆلاری كاش تەنها حەواڵەكان لە دەرەوەی عێراق دەگرێتەوەو بەهیچ شێوەیەك پارەی دانراوی هاوڵاتیان لە بانكەكان ناگرێتەوەو دەتوانن دۆلاری كاش وەربگرنەوە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×