عێراق له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تاكه وڵاته كه زۆرترین بانكی تێدایه، ژماره‌ی بانكه‌كان له عێراق 81 بانكه و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 7یان حكومین، ئه‌مه‌ش واته 91%ی بانكه‌كان ئه‌هلین و وه‌ك پسپۆڕان ده‌ڵێن زۆربه‌یان بانكی لاوازن و سه‌ربه حزبه‌كانن.
به‌پێی هه‌واڵێی ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان، له‌دوای سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بانكه‌كانی عێراق، ده‌ركه‌وتوه زۆربه‌ی ئه‌و بانكانه لاوازن و په‌یوه‌ندیی حزبییان هه‌یه و ئه‌مریكا به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كات كه ده‌ستیان له به‌قاچاغبردنی دۆلار و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌دا هه‌یه.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان ده‌ڵێن كه بێ متمانه‌یی خه‌ڵك به بانكه‌كانی عێراق وایكردوه 70 ترلیۆن دیناری عێراق له كۆی كوتله‌ی نه‌ختینه‌ی عێراق له ماڵه‌كاندا هه‌ڵبگیرێن و هاوڵاتیان ئه‌و پاره زۆره‌یان لای خۆیان كه‌ڵه‌كه كردوه‌و نایخه‌نه بانكه‌كانه‌وه.
چه‌ند پسپۆرێك به میدیا عێراقییه‌كانیان وتوه: دۆخه‌كه به‌وه لاواز بووه كه ده‌وڵه‌تی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه حكومییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و بانكانه زیاتر بازرگانین نه‌ك بانكی په‌ره‌پێدان، له به‌رامبه‌ریشدا بانكه ئه‌هییله‌كان جڵه‌ویان به‌سه‌ر دۆلارا گرتوه‌و ئه‌حمه‌د ته‌میمی، ئابوریناسی عێراقی ده‌ڵێت: ئێستا بانكه ئه‌هییه‌كان دۆلار به هاوڵاتیان ناده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت بۆ سه‌فه‌ركردنیش، له‌بری ئه‌وه دۆلاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی ده‌ده‌ن به بازرگانه‌كان تا له بازاری ره‌شدا حه‌واڵه و مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكا بڵاویكردبوه‌وه: عێراق داوای ناردنی پارەی نەختینەی خۆی لە بانکی فیدراڵی ئەمریکا کردوە ویستویەتی یەک ملیار دۆلاری زیاتر بە کاش بهێنێتەوە، بەڵام بانكه ئه‌مریكییه‌كه داواكه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی وۆڵ جۆرناڵ ستریت، بانكی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا به بانكی ناوه‌ندیی عێراقی وتوه: هێشتا بەپێی خشتەی ئاسایی دەتوانن دۆلار وەربگرن.