پەرلەمانتارێك: هەوڵەكانی حكومەت لەبارەی نرخی دۆلارەوە بێ سوود بووە
  2023-10-15       255       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا ئەو ڕێكارانەی حكومەت گرتوویەتییەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار هیچ سوودێكی نەبووە، بۆ ئەوەی نرخی دۆلار داببەزێت، پێویستە عێراق مەرجەكانی بانكی  فیدراڵیی ئەمریكا جێبەجێ بكات.

مستەفا كەڕاوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی شكستەكانی حكومەت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

مستەفا كەڕاوی ڕایگەیاند، تا ئێستا ئەو ڕێكارانەی حكومەت گرتوویەتییەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار هیچ سوودێكی نەبووە، بۆیە دەبێت ڕێكاری ڕاستەقینە و جدی تر بگرێتە بەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆلار.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو ڕێوشوێنانەی پێویستە حكومەتی عێراق بیگرێتە بەر بریتییە لە جێبەجێكردنی مەرجەكانی بانكی فیدراڵیی ئەمریكا و درووستكردنی سیستەمێكی بانكی ڕاستەقینە، هەروەها هاوردەكردنی كاڵاكان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنییەوە، بۆ ڕێگریكردن لە چوونە دەرەوەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی، كە ئەمریكا نایەوێت دۆلاری بۆ بچێت.

جێگای سەرنجە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بانكی ناوەندیی عێراق سێ پلان و ڕێوشوێنی دەركردووە، بە ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار، بەڵام نەیتوانی نرخی دۆلار كەم بكاتەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بوەوە، لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٨ هەزار دیناری عێراقییە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×