بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی مووچه سه‌ردانی به‌غدا بكات و سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، له‌سه‌ر پێشنیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا.
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "وه‌فده‌كه رۆژی چوارشه‌ممه له‌باره‌ی پرسه‌كانی مووچه و بودجه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "وه‌فده‌كه له ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكار پێك دێن".
پێشتریش هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا وتی: "رۆژی چوارشه‌ممه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رگریكردن له مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق".
وتیشی: "ئومێد ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو 700 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بچێته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "دوای ئه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند كه "مانگی پێشوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سێ بانكه‌وه پاره‌ی مووچه هاته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌مان، رێكاره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه هه‌فته‌یه‌كی خایاند، به‌ڵام ئه‌م مانگه رێكاره‌كان كاتێكی كه‌متری پێده‌چێت".