دواى هاتنه‌ده‌نگى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاراسته‌كردنى یاداشتێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سودانى بڕیاریداو ئه‌مڕۆش سوپاى عێراق له‌سه‌ربازگه‌ى ئه‌نفال ده‌ستى به‌كشانه‌وه كرد.
دوێنێ دوشەممە هێزێکی فیرقەی 11ی سوپای عێراق چونە ناو سەربازگەی ئەنفال لەگوندی تۆپزاوە کە ئەو سەربازگەیە وەک هێمای ئەنفال‌و تاوانەکانی ڕژێمی بەعسە دەرحەق بەخەڵکی ناوچەکە، چونکە لەکاتی ئەنفال ڕژێمی بەعس خەڵکی دەستگیرکردوەو بردونیەتە ئەو سەربازگەو لەوێوە ڕەوانەی بیابانەکانی سەماوەو عەرعەری کردون.
دوای ئەو جوڵه‌یه‌ى سوپاى عێراق، هه‌ر دوێنێ خەڵکی گوندی تۆپزاوە گردبونەوەو ناڕەزایەتییان دەربڕی‌و داوایانكرد هه‌رچى زوه سوپاى عێراق له‌و سه‌ربازگه‌یه بكشێته‌وه.
ئه‌مڕۆش شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو بابەتە له‌فه‌یسبوكى خۆى بڵاویكردۆته‌وه، "پەیوەندی بەسەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردوه‌و ئەمڕۆ فیرقەی 11ی سوپای عێراق لەسەربازگەکە کشاوه‌ته‌وه".
به‌وته‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، "ئێوارەی دوێنێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی بابەتی بەسەربازگەکردنی گوندی تۆپزاوەیان کردوەو سودانیش بەڵێنیداوە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە بکات‌و چارەسەری بکەن".
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، دوای هەوڵى فراکسیۆنە کوردستانییەکان‌و فشاری خەڵکی گوندی تۆپزاوە، ئەمڕۆ سوپای عێراق لەسەربازگەی ئەنفال ده‌ستى به‌كشانه‌وه كردوه.