ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری کاشی بەراورد بە رۆژانی رابردوو زیادکرد.
ئاوێنه: ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق کۆی ١٩٤ ملیۆن و ٨٧٧ هەزار و ٧٩٠ دۆلاری خستە بازاڕەکانی عێراقەوە، کە لەو بڕە ١٥٠ ملیۆن و ٨١٣ هەزار و ٨٩٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە.
لە هەمانکاتدا، بەراورد بە رۆژانی رابردوو ئاستی خستنەڕووی دۆلاری کاش زیادکراوە، کە بڕی ٤٤ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٩٠٠ دۆلار بە شێوەی کاش بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە بازاڕەکان ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە نزیکی ١٦٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.