ماكرۆن پێشنیار دەكات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش فراوان بكرێت بۆ جەنگی دژی حەماس
  2023-10-24       413       

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشنیاری كرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەجۆرێك فراوان بكرێت كە جەنگی دژی حەماس-یش لە غەززە بكات.

ئاوێنە: ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانی كۆنگرەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە قودس رایگەیاند، فەرەنساو ئیسرائیل لە روبەڕوبونەوەی تیرۆردا هاوبەشن بەوپێیە "دوژمنێكی هاوبەش"ی هەردولایانە.

ماكرۆن وتی، فەرەنسا ئامادەیە بۆ ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش، كە وڵاتەكەی بەشدارە لە ئۆپەراسیۆنەكانیدا لە عێراق و سوریا، "شەڕی دژبە حەماس-یش بكات."

سەرۆكی فەرەنسا جەختی كردەوە كە شەڕ لەدژی حەماس "دەبێت بێ بەزەییانە بێت بەڵام بێ رێسا نەبێت."

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×