کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
  2024-04-18       303       

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد کە لە ١٠ی مانگی ئایارەوە دەست پێدەکات.

ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش وادەى بانگەشەى هەڵبژاردنى دیاری کرد.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بەگوێرەی خشتەی زەمەنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رۆژی ١٠ی مانگی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات ولە ٦ـی حوزەیران کۆتایی دێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلای ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقە.

دوای دوو جار دیاریکردنى وادەی هەڵبژاردن، سەرۆکایەتی هەرێم بۆ جاری سێیەم ١٠ی حوزەیرانى ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، هاوکات دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەى ئەو هەلبژاردنەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد کە گرنگترینیان کەمکردنەوەى کورسییەکانى پەرلەمان بوو لە ١١١ کورسییەوە بۆ ١٠٠ کورسی، هەروەها کۆمسیۆنیش چەند ڕێکارێکی نوێی بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەرکرد، بەو هۆیەوە پەدەکە بایکۆتى هەڵبژاردنى ڕاگەیاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×