سبەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردن كۆدەبێتەوە
  2024-04-30       216       

سبەی چوارشەممە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ھەڵوێستی یەکێتی لەو بارەیەوە تاوتوێ دەکات.

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیای رەسمی یەكێتی، بڕیارە سبەی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە كۆببێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە کۆبونەوەکەدا، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ھەڵوێستی یەکێتی لەبارەیەوە تاوتوێدەکرێت و دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و بارودۆخی گشتی ناوچەکەش تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×