ئه‌رێ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت؟
ئه‌و پرسیاره‌ی ڕۆژانه ده‌كرێت و خه‌ڵكیش به‌دوای وه‌ڵام ده‌گه‌ڕێت
هه‌ڵبژاردن مافی خه‌ڵكه و پیاده‌كردنی ئه‌و مافه كه‌س له‌گه‌لی كوردستانی زه‌وت ناكات و سه‌رۆك بارزانی له سالی ١٩٩٢ یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی سیاسی گه‌لی كوردستان بوو كه بووه فریادڕه‌سی ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن و پیاده‌كردنی ئه‌و مافه دیموكراسی یه بۆ گه‌لی كوردستان.
له ٣ی١١ی٢٠٢١ ه‌وه و ساڵێك به‌ر له ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ،پارتی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد كه ئه‌گه‌ر تێبینییه‌كیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن یان پرسی كۆمسیۆن هه‌یه پارتی ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ و ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك و پێشنیاره‌كانیان نیه.
دۆخی ناوخۆیی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و ترسی دۆڕان له هه‌ڵبژاردن هاوكارنه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجام هه‌موو هه‌وڵێكیاندا بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌كبخه‌ن و نه‌هێڵن گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بێت و هه‌ر جاره‌ی بیانوویه‌ك زیاد ده‌بوو له دانوستاندنه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ڕێكنه‌كه‌ون و سیاسه‌تی كات كوشتن په‌یڕه‌و بكه‌ن تا پرۆسه‌كه ده‌گه‌ینن به‌و كاته‌ی كه به‌ڵێنێكیان له‌لایه‌ن دۆسته دژه‌كوردستانیه‌كانیان پێ‌درابوو یاسای هه‌ڵبژاردن به نایاسایی بگۆڕن و پێشێلی ده‌ستور له ده‌سته‌به‌ری مافی پێكهاته‌كان بكه‌ن و ڕۆڵی دامه‌رزاوه شه‌رعی و ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌لاوه بنێن و وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت (كاڵا به به‌رگی باڵای خۆیان)بدوورن.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه نایاسایی و ناده‌ستورییه له‌لایه‌ن پارتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رزی ئیراده‌ی ده‌ره‌كییه به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ئه‌وان، ئه‌وێ ڕۆژێ ده‌یانگووت ناهێڵین سه‌ندوقی هه‌ڵبژاردن له‌ودیوی دێگه‌ڵه دابنێن، ئێستا ده‌ڵێن سه‌ندوقی هه‌ڵبژاردن له‌ناو ماڵی خۆمان داده‌نێین، ئه‌وێ ڕۆژێ ده‌یانگوت هه‌ڵبژاردن ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی و یاسایی هه‌یه و پێویستی به (سازان) هه‌یه و ئه‌گه‌ر سازان نه‌كرێ نابێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ئێستا ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردن ته‌نها كۆمسیۆن لێی به‌رپرسیاره‌و هیچ ڕێگرییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی نیه.
بۆیه ئه‌و ڕاستیه ده‌بێت بزانرێت كه :
هه‌ڵبژاردن (هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و په‌رله‌مانیش به‌رهه‌می خوێن و قوربانیدانی گه‌لی كوردستانه‌و پارتی پشكی شێری له‌و خه‌بات و قوربانی دانه به‌ركه‌وتییه)، بۆیه براده‌ران ده‌بێت ئه‌وه بزانن هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كان نیه تا به تاكلایه‌نه به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن و پارتی و زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستان ته‌ماشاكار نابێت و به‌رهه‌م و قوربانیدان و ئه‌زموونه‌كه‌مان ته‌سلیم به‌ده‌ستی نائه‌مین ناكرێت.
په‌یامی پارتی و ئاماده‌یی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و دوور له ده‌ستوه‌ردان و پیلانی پێشوه‌خته بۆ ئه‌نجامه‌كانی ڕوونه.
زانا مه‌لا خالد
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان