تورکیا لەسەر دۆخی فەلەستین هاتە دەنگ
  2023-10-25       647       

ئەمڕۆ چوار شەممە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هەتا ئیسرائیل خەڵکی زیاتر لە کەرتی غەززە و فەلەستین بکوژێت و لە کاولکارییەکانی بەدەوامبێت ئەوا دۆخەکە ئاۆزتر دەبێت.

ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشکردووە،”کاتێک کوشتن و ڕووخاندن زۆر بێت، ئەوە کاردانەوەی زیاتر لە ناوچەکەدا دەبێت و دەرئەنجامەکانی ئەو دۆخەش پێشی پێناگیرێت و لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.”

شەڕی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی نزیکی بیست ڕۆژە بەردەومی هەیە و تائێستا زیاتر لە پێنج هەزار فەلەستینی کوژراون کە بەگوێرەی ئامارەکان و زۆرینەی قوربانییەکان ژنان و منداڵانن.

جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە دوای هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە حەوتی ئەم مانگەدا لە ژێر ناوی تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کرد و ئیسرائیلیش ڕایگەیاند ئەوان لە دۆخی جەنگدان و لەبەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنینی بۆسەر کەرتی غەززە ڕآگەیاند و تا ئێستا بەردەوامە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×