مایک جۆنسن وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵبژێردرا
  2023-10-25       346       

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا مایک جۆنسنی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەكە هەڵبژارد.

ئاوێنە: لە دەنگدانەکەدا جۆنسن، نوێنەری ویلایەتی لویزیانا لە پارتی كۆمارییەكان، بە 220 دەنگ وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا و حەکیم جێفری کاندیدی دیموکراتەکان کۆی گشتی 209 دەنگی بەدەستهێنا.

کێڤین مەکارتی، سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران لە 3ی ئەم مانگەوە لە پۆستەکەی دورخرایەوە و لەو کاتەوە چەندین هەڵبژاردن کرا بەڵام کەسێک هەڵنەبژێردا هەتا ئەمڕۆ چوارشەممە.

لە ئەنجومەنی نوێنەراندا کۆمارییەکان بە 221 کورسی زۆرینەن بەرامبەر بە دیموکراتەکانی کە 210 ئەندامیان هەیە.

لەدوای هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، یەكەم هەنگاوی جۆنسن بانگهێشت بو بۆ یاسایەك بۆ نیشاندانی پشتیوانی بۆ ئیسرائیل.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×