لە ئۆپراسیۆنی پاکتاویی سیاسی لە ئامەد، ١٣ گەنج دەستگیرکران
  2023-10-27       215       


ھێزەکانی سەر حكومه‌تی تورکیا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاویی سیاسیدا، ١٣ گەنجیان لە ئامەد دەستگیرکرد.

لە ئامەد بانگەشەی ئەوە کرا، کە ڕێکخراوێکی گەنجان بە ناوی “یەنەجەکە” دادەمەزرێت و ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم ھاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری تورکیا، لە ناوچەی سوور چالاکی ئەنجام دەدات، بەبیانووی ئەو بانگەشەیە و بە پێی ڕاپۆڕتێکی ھەواڵدەرێک، ١٣ کەس لە لایەن ھێزەکانی سەر بە دەسەڵات دەستبەسەر کران.

ھێزەکانی پۆلیسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد، هەڵیکوتایە سەر ماڵان و بە پاساوی ئەوەی کە ئەندامی ئەو ڕێکخراوەن کە بڕیارە دابمەزرێت، چەندین کەس لەوانەش خوێندکارانیان دەستبەسەرکرد.

ئەوەش ڕاگەیەندرا، بڕیاری سنووردارکردن لەگەڵ پارێزەران لە دۆسیەکەدا دراوە، ھاوکات ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون، بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد گواستراونەتەوە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×