وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: 300 سەربازی دیكە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین
  2023-10-31       304       

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، 300 سەربازی دیكە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن لەپێناو بەهێزكردنی توانای پاراستنی هێزەكانیان لە ناوچەكە.

ئاوێنە: پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) ئەمڕۆ سێشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی 300 سەربازی دیكە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، بەڵام ئەو سەربازانە ناچنە ئیسرائیل.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، وتی، ناردنی ئەو سەربازانە بۆ پشتیوانیكردنە لە هێزەكانیان لەگەڵ بەهێزكردنی توانی پاراستنی هێزەكانیان لە ناوچەكە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×