میسر ٤٠ ئۆتۆمبێلی فرایگوزاری تەندروستی ڕەوانەی سنوری غەززە کرد
  2023-11-01       262       

شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بەدۆخێکی قورسدا تێدەپەڕیت ئەوەش لەدوای ئەوەی حکومەتی ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

لە بەرەبەیانی حەوتی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بزوتنەوەی حەماس “تۆفانی ئەقسا”ی ڕاگەیاند و  هێرشی مووشەکی و سەربازی کردوە سەر شارو شارۆچکەکانی ئیسرائیل و ژمارەیەک سەربازی کوشت و ژمارەیەکیشی بەدیل گرت

لەبەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەوان لە دۆخی شەڕدان و ڕووبەڕووی بزوتنەوەی حەماس دەبنەوە و ئۆپەراسیۆنی “شمشێری ئاسنین”ی ڕاگەیاند لەدەریا و ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە.

هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لەدوای هێرشەکەی حەماسەوە بەردەوامییان هەیە و چەند ڕۆژێکە سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاندووە و بۆردومانەکانی لەڕێگەی دەریا و ئاسمان و زەمینەوە چڕتر کردووەتەوە، ئەوەش بووە بەهۆی کوژار و برینداربوونی خەڵکێکی زۆری مەدەنی کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و خەستەخانەکانی غەززە لە توانایاندا نییە چارەسەریان بکەن.

بەمەبەستی هاوکاری کردن و چارەسەرکردنی بریندارەکان ئەمڕۆ حکومەتی میسر بڕیاریدا ٤٠ ئۆتۆمبێلی فریا گوزاری تەندروستی (ئەمبوڵانس) ڕەوانەی سنوورەکانی لەگەڵ کەرتی غەززە بکات هەتا بریندارەکان بۆ میسر بگوازرێنەوە و چارەسەر بکرێن.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×