سوپای پاسداران بەفەرمی چونە ناوەوەی لوبنانی بۆ جەنگی ئیسرائیل ڕاگەیاند
  2023-11-13       830       


سوپای پاسداران ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی چونە ناوەوەی لوبنانی بۆ جەنگی ئیسرائیل ڕاگەیاند.

ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئێران لە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئێستا لوبنانیش چووەتە نێو جەنگی ئیسرائیلەوە، هاوکات نهێنیی چەند پەیامێکی ئەمریکای بۆ ئێران ئاشکراکرد.

حاجی زادە وتی، ئەمریکا لە یەک شەودا سێ پەیامی ئاڕاستەی ئێران کردووە، بەڵام پەیامەکان بە زمانی هەڕەشە نەبوون بەڵکو بە زمانی "تکا و پاڕانەوە" لە ئێران بوون.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران جەختی لەوەشکردەوە، وڵاتەکەی گوێ بە هیچ فشارێک نادات و خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×