حەماس و ئیسرائیل ئاگربەستی کاتییان راگەیاند
  2023-11-22       300       

حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیری قەتەر و میسڕ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاگربەستێکی چوار رۆژییان راگەیاند و لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتووشدا کاتەکەی رادەگەیەنرێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا، بە نێوەندگیری ئەوان و میسڕ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئەوەش هاتووە، ئاگربەستەکە بۆماوەی چوار رۆژە و ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە، لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتووشدا کاتەکەی رادەگەیەنرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکەی قەتەر، لەو ماوەیەدا 50 بارمتەی ژن و منداڵ و مەدەنی ئیسرائیلی کە لای حەماسن ئازاد دەکرێن و لەبەرامبەردا ژمارەیەک زیندانی کراوی فەڵەستینیش لە زیندانەکانی ئێسرائیل ئازاد دەکرێن، هاوکات ژمارەیەکی زۆری کاروانی هاوکاری مرۆیش دەگەیەنرێتە غەززە.

ئەمە لە کاتێکدایە، جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە 7ی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×