ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنە‌و ریاڵ مەدرید بەیەك دەگەن
  2019-03-02       690       

كاتژمێر 10:45 خولەكی ئەمشەو لەخولی یانەكانی ئیسپانیا هەردو یانەی بەرشەلۆنە‌و ریاڵ مەدرید بەیەك دەگەن، چاوەروانیش دەكرێت تەواوی یاریزانە سەرەكییەكانی هەردو یانەكە بەشداریی لە یارییەكەی ئەمشەودا بكەن.


ئاوێنە: یانەی مەدرید ئەمشەو لەخولی یانەكانی ئیسپانیا میوانداری لەیانەی بەرشەلۆنە دەكات، پێكەوە یارییەكی دیكەی كلاسیكۆ لەمێژوی خۆیاندا تۆمار دەكات، یارییەكەش لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بەیانەی ریاڵ مەدرید ئەنجام دەدرێت.


تا ئێستا 177 یاری كلاسیكۆ لەنێوان ریاڵ مەدرید‌و بەرشەلۆنە ئەنجامدراوە، كە تێیدا 72 جار ریاڵ مەدرید باروە بوە‌و 71 جاریش بەرشەلۆنە براوە بوە‌و 34 جاریش یاری نێوان ئەو دو یانەیە بەرامبەر بون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×