فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هەردو دەڤەری شیلادزێ و دێرەلوک بۆردومان دەكەن و سوپای ئەو وڵاتەش هێزی زیاتر رەوانەی دەڤەری برادۆست دەكات.
ئاوێنە: بەیانی ئەمڕۆ هەینی، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا بۆردومانی گوندەکانی نزیک لە ناحیەی شیلادزێ و دێرەلوک-یان کرد.
بەپێی زانیارییەكان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا شاخی کوڕەژار، کە دەکەوێتە بەرزایەکانی شیلادزێ و چیای "لینک"یان لە بەرزاییەكانی دێرەلوک بەچڕی بۆردومان کردوە.
بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، هەر ئەمڕۆ سوپای تورکیا هێزێکی زۆری بۆ گوندەکانی خەلیفان و گوڕە و شێربێگە لە دەڤەری برادۆست هێناوە.
میدیاكانی نزیك لە پەكەكە نوسیویانە كە هێزەكەی توركیا داوایان لە لە پێشمەرگەکانی پارتی کردوە بارەگانیان بۆ سوپای تورکیا بەجێبهێڵن.