په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتو ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌گرێت له‌ باره‌ی كوشتنی هیشام هاشمی
  2020-07-07       1039       

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌گرێت له‌ باره‌ی  كوشتنی هیشام هاشمی و ده‌ڵێت: ئەوەیە دووفاقی و دووڕوویی و سیاسەتی بانێک و دووهەوا.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7-7-2020 ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:"بەرپرسانی هەرێم بروسکەی ماتەمینی و هاوخەمی بۆ تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسی عێراقی هیشام هاشمی دەنێرن و ئیدانە و مەحکومی دەکەن،کەچی بۆ تیرۆری سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی و سۆرانی مامە حەمە و ویداد متەقیان لەخۆیان بڕیبوو".

ده‌شڵێت:"ئەوەیە دووفاقی و دووڕوویی و سیاسەتی بانێک و دووهەوا".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی،"خوێنی مرۆڤ هەر پیرۆزە لە هەر کوێ بە ناهەق بڕژێت ،نەخاسمە ڕۆژنامەنووسان کە تەنها بە بیر و قەڵەمەکەی باخەڵیان پیشەکەی خۆیان ڕایی دەکەن".

ئەمەش لەكاتێكدایە، شه‌وی رابردوو‌ هیشام هاشمی شرۆڤه‌كاری بواری ئه‌منی له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌ی زه‌یونه‌ له‌ شاری به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌ تیرۆركرا .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×