مرۆڤ ، مەخلوقێکی سواڵکەر و گوناھ

هێمن ئەحمەد
  2020-06-10     1065
لەوساتەوەی چاوم کردۆتەوە و توانیومە بیر لە دەوروبەرم بکەمەوە ، بڕوام کرد کە ھەموو مرۆڤەکان لە ھەر ئاست و پلەو پایەیە و تەمەنێکدا بن خاوەنی ھەردوو سیفاتی سواڵکەری و گوناھ بونن . گوناھ بوون بەواتای (داماو ی و جێی بەزەیی)...ھەرچەند من بڕوام وایە ، مرۆڤ دەبێت خاوەنی ماف بێت و ڕێزی لێبگیرێت نەک جێگەی بەزەیی بێت .
بۆچی ھەموومان سواڵکەرین..؟ وەڵامەکەی ئاسانە ، لەبەرئەوەی ھەموومان دەست پان دەکەینەوە لە سەرو خۆمان یان چاوەڕێی شتێکین لە شوێنێکەوە...ئینجا مادی یان مەعنەوی...
گەر لەبەردەمی مزگەوتێکەوە تێپەڕین ، پێدەچێت سەرنج بدەینە ئەو دەرۆزەکەرەی لەوێدا دانیشتوە و بەلامانەوە ئاسایی نەبێت کە سواڵ دەکات . بەڵام کاتێک تۆش خۆت دەکەیت بە ناو مزگەوتەکەدا و خەریکی دوعا و داواکاری لە خودای گەورە ، کە ئەمەش جۆرێکە لە سواڵی...تۆ چیت بۆ خودا کردووە تا داواکاریت ھەبێت لێی..؟ ھەرچەند کەسەکە درک بەمە ناکات . کەواتە گوناھیشە .
بڕواننە مووچەخۆرێک ، چۆن ھەردوو سیفەتەکەی تیا کۆبۆتەوە ھەم گوناھ ھەم سواڵکەری . ئاخر گەر چاوەڕێکردنی موچە سواڵکردن نەبێت ، نازانم چیتر ناو بنێین سواڵی . ئاخر دەبێت ئەوەش بزانین زۆربەمان ھیچ شتێک پێشکەش ناکەین و بەردەوام ئەم چاوەڕێییەش دەکەین ، یان ئەرکێکی نیوەناچڵ و خراپ و کەم جێبەجێ دەکەین . ھەمان شت بۆ ملێۆنەرێکیش ڕاستە و ئەویش چاوەڕێی دەستی کەسانی ترە و حەزیشی لەوەیە بێ بەرانبەر پارەیەکی خەیاڵی بێتە دەستی . خۆ ئەگەر ئەم داماوە خاوەنی شارێکیش بێت ، چاودەبڕێتە ماڵی ھەژارێک و لێی دەباڕێتەوە تا خانوەکەی پێبفرۆشێت و ئەویش بیڕوخێنێت و بیکات بە پالاس . تەنھا لێرەدا جیاوازیەکە ئەوەیە ، کە ئەم سواڵیەکی گەورە تر دەکات و خواستی دەسکەوتێکی گەورەترە ، ئەی ئەمانە داماو و جێگەی بەزەیی نین . خۆ ئەگەر کەسێکی باڵاو سەرۆکێکیش بیت چاوت لە دەنگ و ھاوکاری ئەوانیترە کە لە چواردەورەتن...
ئەمە بۆ منداڵێکی شیرەخۆرە و گەورەش ڕاستە ، کاتێک چاوەڕێی دەستی گەورەو بەخێوکەرەکەیەتی تا  شیری پێ بدات یان شتێکی بۆ بکڕێت و دڵی خۆش بکات . ھەندێ جاریش چاوەڕێی چەند وشەیەکی خۆشە لە دەمی چاودێر و بەخێوکەرەکەیەوە وەک ؛ پیاھەڵدان و ئافەرین و ...ھتد 
ئاخر ترەمپ گەر داماو و سواڵکەر نەبێت ، چۆن دادەنیشێ لەبەردەم کۆمەڵێکا و کەسێکیش بە زمانی عەرەبی دۆعای بەسەردا بخۆێنێت ، تا خودا لە بەڵای کۆرۆنا و شەڕ بیپارێزێت ، لە کاتێکدا من وای نابینم ئەو باوەڕی بە خودا و ئاین ھەبێت . ئەی گوناھ بوون چیە ؟
جارێک لە گردبونەوەیەکی بیست کەسیدا ، یەکێک لە ھاوڕێکانم ناوی کەسێکی برد و وتی " فڵان کەس گوناھە." منیش خۆمم پێنەگیرا و وتم ھەر ئەو نا ، ھەموومان گوناھین . بەڵام ھیچ کەس لە گروپەکە نەیانوت وانیە . دیارە من مەبەستەکەم ئەوە بوو کە مرۆڤ یان بڵێین ھەموان نازانین لەسەر زەوی کتومت دەبێت چی بکەین ، بۆچی ھاتووین ، ژیانمان چۆن ڕێک بخەین ، یان ماف و ئەرکەکانمان چین . خۆ ئەگەر بشزانین ھەر نایان سەلمێنیین . خۆمان یەکێکین لە گوناھ و سواڵکەرەکان بەزەیشمان بە خەڵکانی تردا دێتەوە و ھەندی جاریش دەبەخشین چونکە لامان وایە ئێمە بەخشندە و ئەوانیتر سواڵکەرن .
من سورم لەسەر ئەوەی بڵێم ھەمووان سواڵکەر و گوناھین . چونکە ئێمەی مرۆڤ ھەمو چرکەیەک تەنانەت خەریکی سواڵی ھەناسەیەکی پاک و چاوەڕێی و ساتێکی بەختەوەری و ھەواڵێکی خۆش و دەسکەوتێکین .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×