نزا بکە هەرگیز بەرت نەکەوێت

هێمن ئەحمەد
  2021-06-10     700
١-چەند پشکێک لە پشکەکانی چاڤی لاند.
٢- پارەو سامانی وەرەسە لەدوای تەمەنی حەفتا ساڵی.
٣-کورسیەکی پەرلەمانی بەسواڵ و خێری لایەنێک.
٤-کەپرێکی خێزانی تەنیشت کەپرێکی زگوردی لە سەیرانگای دوکان.
٥-ڕیقنەی باڵندەی بەیانیانی سەر دار تێلەکانی بەردەرگا.
٦-هەوای ئەو ئامێرە فێنک کەرەوەیەی کە بە پارەی خوێندکار یان لێبڕینی موچە کڕاوە.
٧-سەرەی تاقیکردنەوەی پڕاکتیکی ئۆتۆمبێل،چونکە بێجگە لە ئەفسەر سێ جوتە چاوی زەق لە دواوە سەیرت دەکەن.
٨-سەرنشینێکی زۆربڵێی خەتی هەولێر-سلێمانی،لە پێشی ئۆتۆمبێلەکەتدا.
٩-کۆتا لەفەی نۆکاوی سەهۆڵەکە لە شەودا.
١٠-هەموو ڕۆژێک وتنەوەی وانەی شەشەم لە خوێندنگە.
١١-فنگ کردنی بەقاڵێکی بازاڕی سەوزە فرۆشەکان.
٢١-ماتۆڕێکی دلیڤەری خواردەمەنی،چونکە ئەو ماتۆڕی پێیە هەر دەبێت تۆ لێی ببوریت. 
٢٢-سەرەی دورودرێژی تەوالێت لەکاتی سەیرانی ڕۆژانی نەورۆزدا.
٢٣-ورگێکی زل لەدواوە لەکاتی وەستانی سەرەی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی باوکتدا.
٢٤-سەرەی خواردن لێنان و پاککردنەوەی بەشی ناوخۆیی زانکۆ.
٢٥-قاپێک چڵکاوی چایچیەکەی ناو بازاڕەکەی سەرچنار.
٢٦-شوقەی نیشتەجێبونی سودمەندبونی مامۆستایان،چونکە هەرگیز پارەی خۆی ناکاتەوە.
٢٧-سەرەی بەنزینی موحەسەن کاتێک پەمپەکە شکاوە.
٢٨-ژەمێک خواردنی چێشتخانەکانی سیتەک لە ڕۆژانی هەینیدا.
٢٩-بەستە پارەی ئەو موچەیەی چەند ٢٥٠ ییەکی لەبری پێنج هەزاری و چەند دوو ڕەقەمیەکی تێکراوە.
٣٠-سەرەی مژلێدانی نێرگەلە لەدوای ١٠کەس.
٣١-دیاری هاوڕێیەکی ڕەزیلی ئەوروپی کە چەند ڕۆژێک هەر دەڵێ دێمە خزمەتت،کەچی شەوێک پێش ڕۆشتنەوە دەتبینێت. 
٣٢-سەرەی دەوامی شەوانەی پۆلیسی لە جەژندا.
٣٣-قەرەوێڵەی نەخۆشیی خەستخانە کە دراوسێ نەخۆشەکەت عەشیرەتێک هاتبن بۆ سەردانی.
٣٤-سەرەی ئیمزا و مۆری مامەڵەی شارەوانی و باج و تاپۆ کە پێت دەڵێن دەوام تەواو بوو،هەفتەی داهاتو وەرەوە.
٣٥-دڵۆپە ئاوی سەر دوکانەکانی جادەی ئۆرزدی بە پشتەملت.
٣٦-سەرە ئاوی گەڕەکی شێ محێدین بە پێنج ڕۆژ جارێک و تەنها دوو کاتژمێر.
٣٧-شوتێکی تۆپی وێڵی منداڵانی گەڕەک بە لوتت.
٣٨-سەرەی بەرمیلە نەوتەکەی زستانی ساڵی ٢٠١٩ لە ئەم هاوینەدا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×