ئەو سەردەمە گوزەشت بڵێیت ئامۆزا "یان ھی منیت یان ناھێڵم شو بکەیت"

هێمن ئەحمەد
  2020-08-27     1723
ماوەیەکە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان تەنراون بە باس و خواسی ھاوسەرگیری کچانی کورد بە کوڕانی بیانی و تایبەتریش بە ڕەش پێستەکان.
لێرەدا من ھۆکاری ئەم دیاردەیە بە چەند خاڵێک دەخەمە ڕوو.ھەرکەسیش زیاتر لەم ھۆکارانە لای گەڵاڵە بوە دەتوانێت بە کۆمێنت زیادیان بکات.داوای بوردنیش دەکەم کە وتەکانی من لەگەڵ بیر و بۆچونەکانی ئێوە یەکنەگرێتەوە،زۆر بەشتێکی ئاسایی دەبینم.
پێم باشە ھۆکارەکان لە باوترینیانەوە ڕیز بەندی بکەم ؛
یەکەم:کرانەوەی کەلتور و نەتەوە و ئاینە جیاوازەکانی جیھان بە ڕوی یەکتردا.گەر ماوەیەک لە ناو وڵاتێکی فرە کەلتور و نەتەوە و ئایندا ژیایت...ئەوانیشت قبوڵ دەبێت و بیری ڕەگەز پەرستی و نەتەوە پەرستی لات پولێک ناکات.چونکە گۆڕان لە بیرکردنەوەی تۆش شوێنی خۆی دەگرێت و دەبێتە بەشێک لە شارستانیەتی سەردەمی ئەو کۆمەڵگایانە.
دووەم:ئەو خەڵکانەی لە ئەوروپادا دەژین و تێکەڵ بە کۆمەڵگاکانی ئەوێ  بوون زۆر زیاتر ڕاھاتون لە سەر حەز و خولیای ئازادی بیرکردنەوە و ھەڵبژاردن و ڕقیان لە ھەمو شتێکی زۆرە ملێی و سەپاو دەبێتەوە.ئافرەتی کوردیش لە کۆمەڵگای خۆماندا لەم ئازادیە بێبەشە،وە ئەم مەسەلەیە لای پیاوی کورد زۆر سنوردارە یان ھەر بونی نیە.خۆ ئەگەر ئافرەتانی کورد ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوانی بیانیشدا نەکەن ئەوا جیا دەبنەوە..بە ھەزاران لەم جۆرە نمونەیەمان ھەیە.
سێیەم:غیابی پیاوانی کورد لەم جۆرە سیستەمەی ژیاندا و نەگۆڕانی ھزری نێری کورد ،چونکە ئەو دۆخە پیاو سالاریەی نێری کورد لە سەری پەروەردە کراوە و ڕاھاتوە ئامادە نیە دانوسانی لەسەر بکات و بەشێوەیەکی ڕەھایی بەڕاستی دەزانێت.
چوارەم:پیاوی کورد لە ئەوروپا دەکەونە ئەو ھەڵەیەوە کەنازانن چۆن وە بۆ کوێ بژین.لەوێ دەژین بەڵام بیریان لێرەیە،تەنھا سەرقاڵی کۆکردنەوەی سامانن نەک خۆشگوزەرانی، ئەو داھات و پارەیەی دەستیشیان دەکەوێت دەینێرنەوە بۆ وڵاتی دایک.ھەندێ لە پیاوان موچەی خێزان و منداڵەکانیشیان زەوت دەکەن و خانو زەوی و ئۆتۆمبێلی لە کوردستان پێدەکڕن و جێی دەھێڵن بەبێ ئەوەی خێزانەکانیان لێی سودمەند بن.
پێنجەم:ڕەشپێستەکان زۆر بە سادەیی و دڵخۆشی لە ژیان دەڕوانن و دەتوانن دڵی ھەموو جۆرە ئافرەتێک ڕاگرن.خۆم تێکەڵی و ھاوڕێیەتیم ھەبوە لە گەڵیاندا.سەرەڕای ئەوەش زۆر بە خزمەتن بۆ ئافرەت و گرنگیان پێدەدەن..وە نازانن ڕەزیلی چیە.ئافرەتیش ھەر ئەمەی دەوێت.
شەشەم:ھەڵپەی ڕەش پێستەکانیش و بزێویان بۆ ئەم مەبەستە ھۆکارێکی ترە.ئەوان ھەمیشە ھەڵپەی ئەوەیانە ئافرەتی سپی پێست(ئەوروپی) یان ئاسیایی بەدەست بێنن،چونکە ڕەش پێستەکان ھەمیشە لە ناخەوە سپی پێست و ئاسیایی لەسەرو خۆیانەوە دەبینن.کاتێک دەکەوتمە گفتوگۆ لەگەڵیان دەیان وت"ئێمە لەبەر بێکاری ھاتوین بۆ ئەوروپا بەڵام گەر تۆ بێیت بۆ وڵاتی ئێمە زۆر بە ئاسانی کارت دەست دەکەوێت چونکە خاوەن کارەکان ئێمە قبوڵ ناکەن".زۆر خۆشحاڵیش بوون کە لە ماڵێکدا بەیەکەوە بژیاینایە.بیرمە ڕۆژێکیان گەنجێکی ڕەش پێست پێی وتم"پێش ئەوەی لە زیمبابۆی ھەڵبێم وەھام بیستبوو کە لەگەڵ پەنابەرە سپی پێستەکاندا نیشتەجێمان دەکەن و بڕوام نەدەکرد".ئەو ئێمەشی بەسپی پێست ناوزەند دەکرد ھەرچەند ئێمە ئاسیاین. چونکە ئەو لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کوردی مندا لەیەک ماڵدا دەژیان.
حەوتەم :دەتوانین بڵێین ئاستی بیرکردنەوە و شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتی و نەریتە باوەکانی ڕەش پێست و ئێمەی کورد لەیەکەوە زۆر نزیکن، بۆ نمونە لە ناوەڕاستی ئەفریقادا چەند ھۆزێک ھەن کە ڕێزو پلەو پایەی کۆمەڵایەتیان بەندە بەژمارەی ئەو گاو مانگایانەی کە خاوەنین.من ئەمەش لە ناو کۆمەڵگەی خۆماندا دەبینم.فڵان کەس خاوەنی ئەوەندە گوند،خانو، شوێن کار،پارچە زەوی....ھەتا لێرەش دەسەڵات و خەڵکیش ڕێزی عەشیرەتێکی گەورە یان ھۆزێکی گەورە زیاتر دەگرن تا بچوک.یان کەسایەتیەکی سیاسی و ناودار و بێژەر و نوسەر و ئەمانەش کە ناوی خۆیان دێنن ناوی ھۆزێک، تیرەیەک،لادێیەک،دۆڵێک،دەلکێنن بە خۆیانەوە."من فڵان دۆڵە خواریم".
ئینجا ئێمە بۆچی وەھا بیرکەینەوە کە ئەمە مەسەلەیەکی نێگەتیڤە، لە کاتێکدا گەر براکەت یان خزمێکی نێرینەت ھاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی بیانیدا بکات، خێرا دەکەویتە ڕیکلام کردن بۆی.وە وێنەکانی بڵاو دەکەیتەوە و شانازی پێکەوە دەکەیت. گەر لایەنە ئاینیەکەش لێک بدەینەوە،ناکرێت جیاوازی ڕەنگ و نەتەوە و چینایەتی،مرۆڤایەتی لەیەک داببڕێت."يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ ؤأُنثَيٰ ؤجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا ؤقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ ..."

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×