وەزیرە نوێیەكەی پەنتاگۆن!

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-05-10     929
بەدەر لە هەموو عورفێكی ڕابردوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا، ئەمڕۆ دوناڵد ترەمپ بڕیاریدا پاتریك شاناهان وەك وەزیری بەرگری نوێی ئەمەریكا لەجێگە جمیس ماتیسی وەزیری پێشوی بەرگری دیاری بكات.

ئەم بڕیارەی ترەمپ پێچەوانەی عورفی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكایە چونكە وەزیری نوێ تەنانەت ڕۆژێكیش خزمەتی سەربازی لە ڕیزی سوپادا نەكردوە، شاناهان كە لەدایكبوی ساڵی ١٩٦٢، كولیژی زانست و تەكنەلۆژیای لە پەیمانگای ماساچوستس تەواو كردوە و ماوەی ٣١ ساڵ لە كۆمپانیای بۆینگ لە بواری دروستكردنی فڕۆكەی مەدەنیدا كاری كردووە.

شانهان بەوە ناسراوە دژی فراوانخوازی و بەهێز بوونی چین و ڕووسیایە و لە هەمانكاتدا دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانە لەگەڵ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێراندایە، هەروەها ئامادەكاری پرۆژەی یاسای( هێزی سەربازی فچائی) ئەمەریكایە كە ببێتە هیزی شەشەمی ئەمەریكا بڕیارە ساڵی ٢٠٢٠ دابمەزرێت و ئامانج لێی بۆ ڕوو بەڕوو بونەوەی مەترسیەكانە لەدەرەوەی گۆی زەوی و دەست گرتن بەسەر ئەو هەسارە نوێیانەی ئەگەری هەیە ژیانیان تێدابێت.

بەم بڕیارەی ترەمپ هەڵۆیەكی تری كۆماری بۆ كابینەكەی زیاد كرد كە لە هەموو بڕیارەكاندا هاوڕایەتی، بە پێچەوانەی وەزیری پێشوی بەرگریەوە كە ناكۆكی زۆری لەگەڵ ترەمپدا هەبوو بەتایبەت لە پرسی ڕووبەڕووبونەوەی ئێران و كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەسوریا.

بۆیە لە ئیستادا ترەمپ بە كۆمەڵێك كەس دەورە دراوە كە تەواو هاوڕاو كۆكن ئەوانیش پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە و جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانییە كە بە هەڵۆی كۆماریەكان ناسراون، بەپێچەوانەی دوو ساڵی ڕابردوەوە كە ٦٧ بەرپرسی باڵاینئیدارەكەی دەستیان لە كار كێشایەوە بەهۆی ناكۆكیانەوە لەگەڵ ترەمپدا.

تێبینی/ لەوێنەكەدا ئەوەی دەستیكرتوە بەچاویا شانهانی وەزیری نوێی پەنتاگۆنە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×