پلانەكەی قاسمی سولەیمانی چی بو؟

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-05-24     816
پلانەكەی قاسمی سولەیمانی چی بو؟

قاسمی سولەیمانی فەرمانی چی بەحه‌سن نەسروڵا كرد؟

قاسم سلێمانی دوای هاتنە دەروەی لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران پەیوەندی بەقیس خەزعلی ئەمینداری گشتی عەصائیبی ئەهلی حەقەوە دەكات‌و دەڵێ ( براكانم ... فەرمانتان پێدەكەم ڕێگاكەی لەسەر ڕێكەوتوین بیگرنە بەرو كارە ڕاستەكە جێبەجێ كەن).

لەپەیوەندی دووەمدا چەند كاتژمێرێكی دوای پەیوەندی یەكەم قاسم سولەیمانی پەیوەندی بەحەسەن نەسروڵای ئەمینداری حیزبوڵای لوبنانەوە دەكات لەپەیوەندیە تەلە فونیەكەدا قاسم سولەیمانی بەحه‌سن نەسروڵا دەڵێت (براكەم بەرەی ئەمەریكاو یەهودیەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی گەلە كۆمەیەكن، بەم زوانە گەردەولەكە دەست پێدەكات، خۆت ئامادەكە).

تەنها دوای هەفتەیەك لەم پەیوەندیانە تەقینەوەیەك كاروانێكی سەربازی هێزەكانی ئەمەریكا كە بەڕێگاوە بون بۆ ناوچەی سەوز دەكاتە ئامانج‌و بەو هۆیە بەرپرسێكی سیاسی پایە بڵندی باڵوێزخانەی ئەمەریكا و٣ ئەندامی دبلوماسی تیمی بالوێزخانەی ئەمەریكاو ئەفسەرێكی سوپای ئەمەریكا كوژران.

دوابە دوای هێرشەكەی بەغداد لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدو هێرشی جیاوازدا سێ سەربازی ئەمەریكی كوژران، دواتریش هێرش كرایە سەر ٤ كەشتی ئیماراتی‌و سعودی‌و نەرویژی لەبەندەری فوجەیرەو هەروەها گەورەترین بۆری نەوتی سعودیە بەهێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان تەقینرایەوە و هەناردەی نەوتی بۆماوەی هەفتەیەك راگرت.

سەرچاوە : ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ٢٠١٩/٥/٢٣
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×