نهێنیەكانی پشت جەنگە ئابورییەكەی چین‌و ئەمەریكا!

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-06-30     930
ئابوری جیهان سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ لەلایەن ئەمەریكاوە بەتەنها سەركردایەتی دەكرا و لە ژێر هەیمەنەی دۆلاردا بوو، بەڵام لە ١٥ ساڵی ڕابردودا چین بووە بە كێبركێكارێكی سەرەكی ئەمەریكا، چین كە ئابوریەكی شیوعیەتی ئاڵنگاری ئابوری لیبراڵ ( سەرمایەداریە) هەیە كە ئەمەریكا نوێنەرایەتی دەكات ئەمەش كۆتای بە تاك جەمسەری هەیمەنەی ئەمەریكا بەسەر ئابوری جیهاندا هێنا

چین هەر بەوەوە نەوەستا ئێستا ئابوری ئەمەریكای خستوەتە بەردەم مەترسیەكەی گەورە لەبەر چوار هۆكاری سەرەكی :
١- ئابوری ئەمەریكا كە قەبارەكەی ٢١ ترلیۆن دۆلارە بەڵام ١٩ ترلیۆن دۆلاری قەرزی دەرەكیە، ئەمەش وادەكات ئەگەر ئابوری ئەمەریكا بەم شێوەیە بەردەوام بێت قەرزەكانی لە قەبارەی ئابوری نیشتمانی زیاتر دەبێت بەوەش ئەمەریكا تا ساڵی ٢٠٣٥ توشی مایە پوچ بوون دەبێت و بە هۆی ئەوەی زۆرینەی قەرزەكانیش لە لایەن چینەوە خاوەندارێتی دەكرێت ئابوری ئەمەریكا دەكەوێتە ژێر هەیمەنەی ئابوری چینەوە

٢-گەشەی ئابوری چین لە ساڵی ٢٠١٧ بەرزترین ئاستی تۆمار كردوە و لە دوای ساڵی ١٩٩٠ قەبارەی ئابوری چین لە ٣٥٩ ملیار دۆلارەوە گەشتوەتە ١٤ هەزار ملیار دۆلار (١٤) ترلیۆن دۆلار، لەبەرامبەردا گەشەی ئابوری ئەمەریكا كەمترە لە نیوەی گەشەی ئابوری چین و تەنها لە سەدا٣% بوە بەوەش لە ١٠ ساڵی داهاتودا ئابوری چین پێش ئابوری ئەمەریكا دەكەوێت

٣- ئەگەر لە ڕابردودا ئەمەریكا هیز و چەكی بەكار هێنابێت بۆ دەست گرتن بەسەر جیهاندا ئەوا ئێستا چین هێزی ئابوری خۆی بەكارهێناوە بۆ دەست گرتن بەسەر جیهاندا لە ڕێگای پرۆژەی ستراتیژی و هەناردەی شمەك و قەرزدان بە دەوڵەتانەوە كە زیاتر لە ٧ ترلیۆن دۆلار قەرزی لەسەر وڵاتانی جیهانە

٤-چین دەیەوێت دراوەكەی(یوانی) چینی بكات بە جێگرەوەی دۆلار لە وڵاتانەی كیشەی سیاسیان لەگەڵ ئەمەریكادایە بۆنمونە فەنزەویلا و ئێران ئەمسال بڕیاریاندا یوانی چینی بكەن بەجێگرەوەی دۆلار لەبازرگانی نێودەوڵەتیدا.

-كاریگەریەكانی سزاكانی ترەمپ لەسەر چین؟

دوناڵد ترەمپ سەرەتای ئەمساڵ جەنگی ئابوری دژی چین ڕاگەیاند و ٢٥٠ ملیار دۆلار باجی بەسەر شمەك و كاڵای چیندا سەپاند، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش لەڕێگەی فشارەكانیەوە هەناردەی شمەكی چینی سنوردار كردوە و كێشەی بۆ پرۆژەی ( یەك ڕێگا و یەك پشتێن) دروستكردوە كە پرۆژەیەكی چینیە بۆ بەستنەوەی چین بەتەواوی جیهانەوە لەڕێگای وشكانیەوە

چەكێكی تری ترەمپ جگە لە سەپاندنی باج و سست كردنی هەناردەی شمەكی چینی كە دژی چین بەكاری هێناوە بریتیە لە چەكی ووزە( نەوت و غاز) بەهۆی ئەوەی ئەمریكا كۆنترۆڵی وزەی جیهانی كردوە بەڵام ئێران و فەنزویلا و ڕوسیا لەدەرەوەی هەیمەنەی ئەمەریكا نەوتیان هەناردەی چین دەكرد بۆیە كێشەی بۆ ئێران و فەنزەویلا دروستكردوە و دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠٢٠ ڕوسیاش دەخاتە ناو گێژاو كێشەوە ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەركەوێت

ئەمەش وایكردوە بەهۆی سزاكانی ترەمپەوە نەك ئابوری چین لە گەشەكردن وەستاوە بەڵكو گەڕاوەتەوە بۆ داوە و پاشەكشەی كردوە، كەبەپێی ڕاپۆرتی بانكی نێودەوڵەتی گەشەی ئابوری چین لە ٣ مانگی ڕابردودا لە ٦.٥% دابەزیوە بۆ ٦.٣% ، هەروەها ناوەندی ئاماری چین ڕایگەیاندوە كە بۆیەكەمینجارە لەدوای ساڵی ١٩٩٠ ئابوری چین لەگەشە بوەستێ، لە ڕووی بازرگانیشەوە هەناردەی شمەكی چینی بۆ دەرەوە سست بووە

تێبینی/ ترەمپ ڕەنگە سیاسیەكی باش نەبێت بەڵام عەقڵێكی گەورەی ئابوری و بازرگانیە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×