یاسای هەڵبژاردن لەنێوان دو بژاردە

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید
  2019-12-20     388
فرەبازنە یان یەک بازنە
بەبڕوای من ئەم یاسایە ی کەئێستە کێشەی دروست کردوەو هێزەکوردیەکانی یەک هەڵوێست کردوە هیچ کەس و هێزێکی سیاسی توێژینەوەی وردی لەسەر نەکردوە تابزانێت باشە یان خراپ تەنها دراسەی ئەوە کراوە کە چەند زیانی بۆ هێزەکەی ئەو هەیە ،بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەم یاسایە دوای زانینی پشتگیرانی فرە بازنەیی و یەک بازنەیی بۆت دەردەکەوێت سێ (۳) بابەتی سەرەکی لەپشت ئەم یاسای فرەبازنەوە هەیە:

یەکەم : لەبەر ئەوەی لە عێراقدا حیزبی سیاسی دوای روخانی ڕژێمی پێشوو زۆر کەمبوون تەنها لەناو سونەکاندا حیزبی ئیسلامی و لەناو شیعەکانیشدا حیزبی دەعوە هەبوو بۆیە پەنایان برد بۆ دروستکردنی (لایەن) ی کیانی سیاسی بەو شێوەیە بەشداری هەڵبژاردنیان کردو لەئەنجامدا هەموو هەڵبژاردنێک زیاتر لە (۲٠٠) کیانی سیاسی بەشدار دەبوون نزیکەی (٤٠) کیانیان لەکورسیەکەوە تا چەند کورسیەکی بەدەست دەهێناو دەکەوتنە دانوستان بۆ پێکهێنانی حکومەت و دواجار لەبەر ئەوەی ئەم کیانانە تەنها بۆکاتی هەڵبژاردن بوو بۆیە هیچ جۆرە بەرپرسیاریتیەکیان بەرانبەر بەهاوڵاتیان نەدەبوو تەنها لەبەشکردنی کێکی حکومەتدا شەریک دەبوون و ئەمەش وایکرد لەبری هێزی سیاسی لەعێراقدا کەخاوەنی بەرنامەو پرەنسیپی حیزبی بن دەیان دوکانی سیاسی دروست بوون هەرجارەو بەناویکەوە خۆیان نمایش کرد ،ئەوەش عێراقی گەیاندە گەندەڵترین وڵات لە ناوچەکەدا.

لەئیستادا لەدەرەوەی سیستەمی سیاسی عێراق بیرکرایەوە کەچۆن ئەم دوکانە سیاسیانە کەم بکەنەوە بۆ ئەو مەبەستە ئەم سیستەمەی کە لەبریتانیا بەڕێوە دەچێت وای کردوە کە جگە لە دوو هیزی گەورەی پارتی پاریزگارانی وپارتی کریکاران بەشێکی کەمی لەیبەرەکان کەسی دیکە نەتوانێت لە پەرلەمانی بریتانیادا نوێنەری هەبیت ئەوەی نوێنەری وێلز و سکۆتلەندیەکانیشە وەک هەرێمی کوردستان هەندێک پارتی سیاسی لەمەو دوا نوێنەریان دەبێت مەگەر پارتە بچوکەکان بەهەمویان بە یەک کوتلە دابەزن لە هەڵبژاردنەکاندا بۆیە دەبێت ئەوەمان لا ڕوون بێت ئەم فرە بازنەییە لە خۆە نەهاتوە و بەهەرشێوەیەکیش بێت دەیچەسپێنن.
بۆیە زەرورە بیر لەوە بکریتەوە هیزە سیاسیە بچوکەکان چۆن بەشدار دەبن و لەکوێدا بەشدار دەبن .

دووەم : پێک هێنانی حکومەت و ڕێکەوتن لەسەر بابەتەکان بەهۆی زۆری گروپەکانە ڕێکەوتن تیاندا زۆر ئەستەم بوەتەوە بەبەڵگەی ئەوەی لە (۲٠۱٠) بەتەفسیری نادروست حکومەت دروست دەبێت بۆ چارەسەری ئەم بابەتەش ئەم یاسایە هیزە بەشدارەکان واکەم دەکاتەوە کە ڕێکەوتن زۆر ئاسانتر بێت لەجاران بۆنمونە دەبێت هەرکەس خۆی کاندید بکات بەفەردی (٥٠٠) واژوو بهێنێت کەئەمە زۆر زەحمەتە بۆ کەسێک کە هێزێکی سیاسی یان دەزگایەکی میدیایی گەورە پاڵپشتی نەکات یان خاوەنی پێگەی گەورەی تایفەو تیرەی گەورە نەبێت .

سێ هەم : وەک دراسەکراوە ئەم یاسایە دەبێتە هۆی گەرانەوەی لاسەنگیەک کە یاساکانی پێشوو دروستیان کردبوو بۆ نمونە کورد(٥۸) کورسی و سوننە (۷٠) کورسی و شیعە (۲٠۱) کورسی کەواتە بەکوردو سونەوە دەتوانن ٤٠٪ نوێنەرانی پەرلەمان پێک بهێنن بۆیە شیعە هەمیشە دەتوانێت بۆ تیپەراندن پێویستی بەکەس نەبێت ،
لە جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە سونەکان باڵانسیان بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە (۹٠) کورسی وەک خۆیان دەڵێن وکوردو کەمایەتیەکانیش نزیک دەبنەوەلە (۷٠) کورسیەک بۆیە هەرسێ پیکهاتەکە تاسازش نەکەن بۆ یەکتری ناتوانن حکومەت پێک بهێنن بەتایبەتی شیعەکان بۆیە هەمیشە لە ناوپەرلەماندا (پلپ معگل) سێ یەکی پەکخەر دەبێت هێزەکان تەوازنیان بۆ دەگەڕێتەوە و بارودۆخی عێراق بەرەو سەقامگیری دەڕوات .

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە:
ئەگەر یاساکە لەبەرژەوەندی پارتی و یەکێتیە وەک دوو هێزی گەورە ئەی بۆ ئەوان ڕێگرن
دەکرێت بڵێن ئەو دوپارتە بەتوازن لەکوردستان دابەش نەبوون .

بەشی دووەمیان پەیوەندی بەهێزە بچوکەکانی کوردستانەوە هەیە کە ناچاریان دەکات بەرەو تەکەتولێک بڕۆن کە لە بەرژەوەندی ئەو دوو هێزە نییە .
گروپی (۱٥) بەنمونە
بۆیە دەبێت هیزە سیاسیەکان توێژینەوەیان بکردایە تابتوانن بڕیاری تەندروست بدەن .
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×