هۆڵۆکۆستی 'هیندییە سوورەکان' لەساڵی ١٤٩٢ تا ئێستا
  2024-01-21       1159       

ئەژماری فەوتان‌و لەناوچوونی "هیندییە سوورەکان": خەمڵاندنی لەدەستدانی ژیان لەهۆڵۆکۆستی گەلە ڕەسەنەکاندا، لەساڵی ١٤٩٢ تا ئێستا

 

دەیڤید مایکڵ سمیس

زانکۆی هیوستن- تەکساس (ئەمریکا)

لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

 

لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، توێژەران شتێکی زۆریان دەربارەی سروشت و پانتایی ئەو شتە فێربوون کە ڕەسڵ تۆرنتن ناوی لێنابوو داڕمانی دیمۆگرافیی دانیشتووانی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوای زەوی لە دوای ساڵی ١٤٩٢وە١ وەک دەیڤید ستانارد باسی دەکات، نزیکەی ژمارەیەکی بەدەر لە خەیاڵی ئەو کوشتن و مردنانەی بەهۆی داگیرکردنی ئەم خاک و وڵاتانە لەلایەن ئەوروپییەکان و نەوەکانیانەوە "خراپترین هۆڵۆکۆستی مرۆیی پێکدەهێنێت کە جیهان تا ئێستا شایەتحاڵی بووە"٢. لە سەدەی بیستەمدا و لە دەیەکانی ڕابردوودا، لێکۆڵەران کۆمەڵێک خەمڵاندنیان بۆ دانیشتووانی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا پێش ساڵی ١٤٩٢ پەرەپێداوە. هەروەها توێژەران زانیارییەکی بەرچاویان سەبارەت بە ڕۆڵی نەخۆشییەکان، جەنگەکان، توندوتیژیی جینۆسایدئامێز، کۆیلەکردن، گواستنەوەی زۆرەملێ، لەناوبردنی سەرچاوە خۆراکییەکان، کۆکردنەوە، وێرانکاریی ڕێگاکانی ژیان، دابەزینی ڕێژەی لەدایکبوون و هۆکارەکانی تری هۆڵۆکۆستی گەلە ڕەسەنەکان.3 ئەم توێژینەوەیە سوود لە کارەکانی ڕەسڵ تۆرنتن و دەیڤید ستانارد و زانایانی تر وەردەگرێت لە هەوڵدان بۆ ژماردنی خەڵکە ڕەسەنە فەوتاوەکان یان مردووەکان- واتە لە گەڵاڵەکردن و پەرەپێدانی زانیاریدا و خەمڵاندنێکی گونجاو، ئەگەر زۆر زەق بێت، بۆ کۆی لەدەستدانی ژیانی گەلە ڕەسەنەکان کە بەهۆی کۆڵۆنیالیزمەوە لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا، کە لە ئێستادا خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. هەرچەندە ئەم شیکارییە بە ناچاری تاریک و دڵتەزێنە، بەڵام زۆر شت هەیە بەدەستبهێنرێت بە تێگەیشتن لە بەردەوامترین لەدەستدانی ژیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا -  چ بۆ ئەو کەسانەی ئەمڕۆ دەژین و چ بۆ نەوەکانی داهاتوو.

 

لە وەرچەرخانی سەدەی بیستەمدا، کۆی ژمارەی دانیشتووانی ڕەسەن کە لە تەواوی نیوەگۆی ڕۆژئاوادا دەژیان بۆ ٤ - ٤.٥ ملیۆن کەس دابەزیبوو.٤ لە ساڵی ١٨٠٠دا، تەنها نزیکەی ٦٠٠ هەزار کەس مابووەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.٥ لە ساڵی ١٩٠٠دا، ژمارەی دانیشتووانی خەڵکی ڕەسەنی ئەم وڵاتە گەیشتە نزمترین خاڵ کە نزیکەی ٢٣٧ هەزار کەس بوو.٦ پاشان قەبارەی دانیشتووانی ڕەسەن لە نیوەگۆی زەویدا و ئەم وڵاتە دیسانەوە کەوتە گەشەکردن و لە سەدەی ڕابوردوودا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادیکرد. ئەمڕۆ نزیکەی ٧٠ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا دەژین.٧ ئێستا نزیکەی ٧.٢٥ ملیۆن هیندیی ئەمریکی، ڕەسەنی ئالاسکا و ڕەسەنی هاوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادان.٨ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بێوێنەییەی مێژوویی و ڕاگواستنی لە باسکردن نەهاتوو تراجیدی و کارەساتبار کە لە دوای ساڵی ١٤٩٢وە ڕوویدا، مانەوەی خەڵکی ڕەسەن بەڕاستی نائاساییە. بەهەرحاڵ، تا ئەمڕۆش میراتی داگیرکاری و زەوتکردن و کۆڵۆنیالیزم لە بەرپابوونی زیانێکی ترسناک و مرۆیی بەردەوامە.

لێکۆڵینەوە زانستییە جیددییەکان سەبارەت بە قەبارەی دانیشتووانی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا پاش ساڵی ١٤٩٢ لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٢٤دا پۆڵ ڕیڤێت مەزەندەی کرد کە لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن کەس لە نیوەگۆی زەویدا ژیاون لە پێش دەسپێکردنی هۆڵۆکۆستی خەڵکە ڕەسەنەکاندا.٩

دیسان هەر لەو ساڵەدا، کارڵ ساپەر ژمارەی دانیشتووانی ڕەسەنی لە نیوەگۆی زەویدا لە نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن کەس خەمڵاند.١٠ دواتر هەردوک ڕيڤێت و ساپەر پێداچوونەوەیان بە خەمڵ و مەزەندەکانیاندا کرد و بۆ نزیکەی 15.5 مليۆن و31 مليۆن بەدوای یەکدا دابەزین.١١ لە ساڵی 1939دا، ئەڵفرێد کرۆبەر گەیشتە مەزەندەیەکی زۆر کەمتر کە تەنها 8.4 مليۆن بوو بۆ تەواوی نیوەگۆی باکوور.١٢ لە ساڵی 1964دا، وودرۆ بۆرا خەمڵاندنێکی زۆر گەورەتری بۆ "سەرووی 100 ملیۆن" دانیشتووانی ڕەسەن لە نیوەگۆی باکوور ڕاگەیاند.١٣ دوو ساڵ دواتر، هێنری دۆبینس دانیشتووانی ڕەسەنی نیوەگۆی لە نێوان 90 ملیۆن و 112.5 ملیۆندا مەزەندە کرد.14 لە ساڵی 1976دا، ویلیەم دێنێڤان ژمارەی دانیشتووانی ڕەسەنی لە نێوان 43 بۆ 72 ملیۆن کەس خەمڵاند، کە خاڵی ناوەڕاستی زیاتر لە 57 ملیۆن کەسە.١٥ ساڵی ١٩٨٧، ثۆرنتن مەزەندەی نزیکەی ٧٥ ملیۆنی کرد.١٦ بۆ ساڵی دواتر، دۆبینز بە شێوەیەکی بەرچاو پێداچوونەوەی بە خەمڵاندنەکەیدا کرد و گەیاندیە 145 ملیۆن.17 لە ساڵی 1992دا، ستانارد ژمارەی دانیشتووانی ڕەسەن یان سەرەتایی نیوەگۆی بە نزیکەی 100 ملیۆن کەس خەمڵاند.١٨

هەروەها توێژەران خەمڵاندنی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە بۆ ژمارەی دانیشتووانی ڕەسەنی پێش ساڵی ١٤٩٢ی ئەو زەوییانە پەرەپێداوە کە ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکدەهێنن. لە ساڵی ١٩١٠ جەیمس موونی ئەم ژمارەیەی بە نزیکەی ٨٤٦ هەزار کەس خەمڵاند. دواتر پێداچوونەوەی بە خەمڵاندنەکەیدا کرد بۆ زیاتر لە 879 هەزاری دانا.١٩ لە ساڵی 1939دا، کرۆبەر وایبۆچوو کە ئەم ژمارەیە تەنها نزیکەی 720 هەزار کەس بووە پێش هاتنی ئەوروپییەکان.٢٠ لە ساڵی ١٩٧٦دا، دۆگڵاس ئوبیلەیکەر دانیشتووانی ڕەسەنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بە زیاتر لە ٨٥, ١ ملیۆن مەزەندە کرد.٢١ لە ساڵی ١٩٨١، تۆرنتن و هاوکارەکەی جوان مارش- تۆرنتن خەمڵاندنێکی 1.845 ملیۆن کەسیان گەڵاڵە کرد، کە زۆر نزیک بوو لە خەمڵاندنەکەی ئوبێلاکەر.٢٢ وەک دواتر تۆرنتن شیدەکاتەوە، کەوا ئەم مەزەندەیە پشت بەو گریمانەیە دەبەستێت کە شێوازی ڕاگواستنی نێوان ساڵانی ١٤٩٢ و ١٨٠٠ بووە کە هێڵکارییە، واتە "لە هێڵێکی ڕاستدا". بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر قەناعەتی پێکرد کە داڕمانی دیمۆگرافیی دانیشتووانی ڕەسەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئێستادا "کێرڤێکی توندترە بەرەو خوارەوە." تۆرنتن پێداچوونەوەی بە بۆچوونەکەی پێشوویدا کرد و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم خەڵکە ڕەسەنە لە ساڵی ١٤٩٢دا ژمارەیان زیاتر لە ٥ ملیۆن بووە.٢٣ هەروەها مەزەندەی ئەوەشی کردووە کە بێجگە لەوە دوو ملیۆنی تری خەڵکی ڕەسەن کاتی خۆی لەو خاک و هەرێمانەدا ژیاون کە ئەمڕۆ کەنەدا و ئالاسکا و گرینلاندن.٢٤ لە ساڵی ١٩٩٢دا، ستانارد مەزەندەی ئەوەی کردووە کە لە نێوان ٨ - ١٢ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە ئەمریکای باکووری سەرووی مەکسیکی ئەمڕۆدا ژیاون.٢٥ لە ساڵی ٢٠١٤دا، ڕۆکسان دونبار - ئۆرتیز خەمڵاندنی ئەوەی کردووە کە نزیکەی ١٥ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لەو شوێنەدا ژیاون کە ئێستا بووە بەو کیشوەرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەسەرە.

جیاوازییەکانی توێژینەوە سەبارەت بە قەبارەی دانیشتووانی ڕەسەن لەم نیوەگۆیە و ئەم وڵاتەدا تا ئەمڕۆش بەردەوامە و ناتوانرێت بگوترێ کەوا کۆدەنگیی لەسەرە. وەک تۆرنتن ڕوونی کردووەتەوە، "ئێمە بە تەواوی نازانین چەند هیندیی ئەمریکی لە نیوەگۆی ڕۆژئاوادا بوون، یان تەنانەت بەشێکیشی، کاتێک کە کۆڵۆمبس هاتووە".26 سەرەڕای ئەوەش، تۆرنتن جەختی لەوە کردووەتەوە کە "بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە بگەینە ئاستی خەمڵاندنێکی گونجاو بۆ دانیشتووانی هیندیی ئەمریکی لەو کاتەدا".٢٧ چۆن دەتوانرێت ئەمە بکرێت؟ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خەمڵاندنە جیاوازانەی کە لەلایەن پسپۆڕانی جۆراوجۆری ئەو بوارەوە گەڵاڵە کراون، چۆن توێژەرانی تر و کەسانی پەیوەندیدار دەتوانن بزانن کام ژمارە زۆرترین گونجاوی و زۆرترین ئەگەری وردیی تێدایە؟

تەنانەت ئاگادارترین و گونجاوترین خەمڵاندن بۆ دانیشتووانێک کە زیاتر لە پێنجسەد ساڵیان نێوانە لەگەڵ لێکۆڵینەوەی هاوچەرخدا، بە ناچاری لە باشترین حاڵەتدا نزیکبوونەوەیەکی زۆر گشتییە. لێکۆڵینەوە دیمۆگرافییە بەئازار و پەرەسەندووەکانی تۆرنتن خۆی لە ماوەی سێ دەیە و نیوەکەی ڕابردوودا، بەبێ گومان باشترین نموونەی ئەم جۆرە لێکۆڵینەوە و وردەکارییە دەخاتە ڕوو. تۆرنتن تەحەدای خەمڵاندنە زۆر نزمەکەی موودیی کردووە کە دانیشتووانی ڕەسەن لە ناوچەکانی ئەمڕۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی کیشوەریدا چونکە گریمانەیان کردووە کە هیچ بەرکەوتنێکی بەرچاوی سەرەتایی ڕەسەن - ئەوروپی یان لەدەستدانی کارەساتبارێکی سەرەتایی دانیشتووانی ڕەسەن بەهۆی نەخۆشییە ئەوروپییەکان و/ یان ئەفریقییەکانەوە نەبووبێت. لە بەرامبەردا، تۆرنتن ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی نیوەی یەکەمی سەدەی شانزەهەمدا پەتایەکی کارەساتبار و لەدەستدانی دانیشتووان هەبووە "لە ئەنجامی بەرکەوتنی ڕووداوەوە، یان تەنانەت بەبێ بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ، چونکە نەخۆشی لە خێڵێکی هیندیی ئەمریکییەوە بۆ خێڵێکی تر بڵاوبووەتەوە".28 هەروەها تۆرنتن تەحەدای خەمڵاندنی زۆر بەرزتری دانیشتووانی ڕەسەنی دۆبینزی کردووە، کە لەسەر بنەمای گریمانە ماڵتۆسییەکانە کە "دانیشتووان مەیلیان بۆ زیادبوون هەیە بەدەر لە سنووری ئەو خۆراکانەی کە لەبەردەستیاندایە لەهەر ئاستێکی تایبەتی تەکنەلۆجیادا"29 وەک تۆرنتن ڕوونیکردووەتەوە کەوا "مەرج نییە دانیشتووانی مرۆڤ فراوانتر بن و ژمارەیان ئەو سنوورانە تێپەڕێنێت کە تەکنەلۆجیا و سەرچاوە سروشتییەکان ڕێگەیان پێدەدەن"30 هەروەها تۆرنتن ئاماژەی بە لێکۆڵینەوە هاوچەرخەکانی کردووە کە "ئاماژە بە نەبوونی پەیوەندی لە نێوان قەبارەی دانیشتووان و توانای هەڵگرتنی ژینگەکانیان دەکات" بۆ دانیشتووانی ڕەسەن لە ناوچەکەدا کە ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.٣١

خەمڵاندنی تۆرنتن کە نزیکەی ٧٥ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا ژیاون لە ساڵی ١٤٩٢دا و خەمڵاندنی ئەو کە زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس لە ناوچەیەکدا ژیاون کە دواتر بووە کیشوەری ئەمریکا، بە بێگومان لە ڕووی میتۆدۆلۆجییەوە وریاترین و متمانەپێکراوترین هەڵسەنگاندنی ئێستان بۆ توێژەرانی ئەم بوارە. وەک جەیمس ویڵسن بۆیدەچێت، خەمڵاندنی تۆرنتن بۆ کۆی گشتیی زیاتر لە ٧ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە باکووری مەکسیک ڕەنگە "نزیکترین بێت لە ژمارەیەکی گشتیی پەسەندکراو" و "ژمارەیەک بۆ نیوەگۆی ڕۆژئاوا بەگشتی ٧٥ بۆ ١٠٠ ملیۆن کەس" زۆر نائاسایی نەبێت.٣٢ ڕەنگە لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو دانیشتووانێکی ڕەسەنی گەورەتر ئاشکرا بکەن، بەڵام خەمڵاندنەکانی تۆرنتن کە بە وردی لەبەرچاو گیراوە و مەودای ناوەڕاست خاڵی دەستپێکی گرنگ بۆ گەڵاڵەکردنی خەمڵاندنی بەئاگا و بەجێ بۆ کۆی لەدەستدانی ژیان لە هۆڵۆکۆستی ڕەسەنەکاندا دابین دەکەن.

هەروەها کارەکانی تۆرنتن و ستانارد و توێژەرانی تر زۆر گرنگ بوون لە گەڵاڵەکردنی تێگەیشتنێکی زیاتر لە هۆکارە تایبەتە جیاوازەکانی پەیوەست بە یەکتری ئەم داڕمانە دیمۆگرافییە بوون. ئەم لێکۆڵینەوەیە پووچەڵکردنەوەی بەهێزی هەوڵەکانی گانتەر لۆوی و مایکڵ مێدڤێد و شرۆڤەکارانی تر دەدات بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتیی داگیرکەرانی ئەوروپی و نەوەکانیان بەرامبەر بە هۆڵۆکۆستی خەڵکە ڕەسەنەکە. ئەم جۆرە هەوڵانە بەزۆری بریتی بوون لە چڕکردنەوەی سەرنجی تەسک لەسەر گرنگیی ئەو نەخۆشیانەی کە ئەوروپییەکان و کۆیلە ئەفریقییەکانیان لە فەوتاندنی خەڵکی ڕەسەندا هێناویانە و نکووڵی لە نیاز  مەبەستی جینۆسایدی داگیرکەران دەکەن.33 لە بەرامبەردا، ستانارد نووسیویەتی:

"ڕاستە، بە مانایەکی ئاشکرای چەندایەتیی ژماردنی تەن، کە ئەو شاڵاوی نەخۆشییەی لەلایەن ئەوروپییەکانەوە گوێزراوەتەوە و لە نێو دانیشتووانی بەناو "خاکی پاکیزە یان چۆڵ و کەس تێدا نەبوو virgin land"ی ئەمریکادا بڵاوبووەتەوە و لە هەر هێزێکی تری وێرانکەر زیاتر بووە بە هۆی مردن و قڕکردن. بەهەرحاڵ، بە چاوخستنە سەر نزیکەی تەواوی نەخۆشی و جێگرتنەوەی بەرپرسیارێتیی کوشتنی بەکۆمەڵ لەسەر سوپایەکی میکرۆبی داگیرکەر، نووسەرانی هاوچەرخ تادێت ئەو بڕوایەیان لە لا دروستبووە کە بنبڕکردنی ئەو دەیان ملیۆن خەڵکە بەبێ ئاگاداری بووە و ئەمەش مەسەلەیەکی خەمناک بووە، بەڵام هەم حەتمی و هەم "دەرئەنجامی نەخوازراو"ی کۆچی مرۆڤەکان و پێشکەوتن بووە... بەڵام لەڕاستیدا، لەناوچوونی نزیکەی تەواوی خەڵکی ڕەسەنی نیوەگۆی ڕۆژئاوا نە بەبێ ئاگاداری بووە و نە حەتمی بووە.٣٤

ستانارد پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە "پەتای میکرۆبی" و "جینۆسایدی ئامانجدار" لە هەندێک کاتدا بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە دوای ساڵی ١٤٩٢ کاریان کردووە بەڵام زۆرتر "نەخۆشی و جینۆساید هێزی وابەستە بوون بە یەکەوە کە بە شێوەیەکی داینامیکی کاریان کردووە" و کاریگەریی   پەیوەندیدار و لێکگرێدراویان بووەتە هۆکاری مردنی ئەو ژمارە هێجگار زۆرەی خەڵکی ڕەسەن.35

تۆرنتن وەک ستانارد دانی بەوەدا ناوە کە نەخۆشییە ئەوروپییەکان و ئەفریقییەکان گرنگترین هۆکاری "داڕمانی دیمۆگرافیی" کارەساتبار بوون بۆ دانیشتووانی ڕەسەن لە ناوچەکەدا، کە ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ڕەنگە ئاوڵە، تیفۆس و سورێژە کوشندەترین نەخۆشی بووبێتن بۆ خەڵکی ڕەسەن و تۆرنتن ئاماژەی بە خەمڵاندنی دۆبینز کردووە کە "نەخۆشییەکی درمیی توند کە دەبێتە هۆی مردنی بەرچاو لە ماوەی چوار ساڵ جارێکدا، لە ناو گەلانی ڕەسەنی ئەمریکیدا تەشەنەی کردبێت، تێکڕا لە ساڵی ١٥٢٠وە تا ساڵی ١٩٠٠".٣٦ بەڵام تۆرنتن بە هەمان شێوە جەختی لەسەر کاریگەریی هۆکارە گرنگەکانی تریش کردووەتەوە.٣٧  هەروەها بە بۆچوونی ئەو:

"پێدەچێت دانیشتووانی ڕەسەنی ئەمریکی نەک تەنها بەهۆی کاریگەرییە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی نەخۆشی بەڵکوو بەهۆی کاریگەرییە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی شەڕ و جینۆساید و کۆیلەکردن و دوورخستنەوە و گواستنەوەی زۆرەملێ و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگا و کولتوور و شێوازەکانی ژیانی هیندییەکانی ئەمریکا کە هاوڕێی کۆڵۆنیالیزمی ئەوروپییە کەم بووبێتنەوە".38

بەدوای کڵارک سپێنسەر لارسندا، تۆرنتن ئاماژەی بەوە کردووە کە گواستنەوەی دانیشتووان، کاری زۆرەملێ، گۆڕینی ژەمە خۆراک و زیانەکانی تر کە بەسەر خەڵکی ڕەسەندا هاتوون "بە شێوەیەکی ئاڵۆز لەخۆیاندا وێرانکەر بوون و زۆرجار لەگەڵ نەخۆشیدا کاری خۆیان کردووە بۆ کەمکردنەوەی دانیشتووانی هیندیی ئەمریکی".39 هەروەها تۆرنتن ئاماژەی بە ئەنجامەکەی کاری مایستەر کردووە کە "دواتر کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان لێکەوتووەتەوە کە لە ئەنجامی نەخۆشییەوە بووە، بووەتە شتێکی ڕێتێچوو، چونکە هیندییەکان لە زێد و زەوی و زاریان دوورخراونەتەوە و سەرچاوەکانی تری ژیان و گوزەرانیان لێ زەوتکراوە".40

تۆرنتن و ستانارد و شرۆڤەکارانی تر جەختیان لەسەر گرنگیی شەڕ و جینۆساید کردووەتەوە لە هۆڵۆکۆستی خەڵکی ڕەسەندا. تۆرنتن ئاماژەی بە خەمڵاندنی سەرەتایی ئیسپانیایی کە بووە قەشە بارتۆلۆم دی لاس کاساس هێناوەتەوە کە لەبنەڕەتدا لە نێوان سێ بۆ چوار ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لەو کۆمەڵە دوورگەیەدا ژیاون کە بە هیسپانیۆلا ناسراوە.٤١ ئەوان لە ماوەی چەند دەیەیەکی داگیرکاریی ئەوروپییەکان و لە ئەنجامی جەنگ و شەڕەکان، جینۆساید، کۆیلەکردن، نەخۆشی و هۆکارەکانی تری پەیوەندیداردا زۆربەیان مردوون.٤٢ جەنگەکان و جینۆساید بە گرێدان لەگەڵ "زریان و شاڵاوی نەخۆشی" و هۆکاری پەیوەندیدارەوە سەری کێشاوەتەوە بۆ ئەگەری ٤٠ ملیۆن مردن لەو وڵاتانەی کە ئەمڕۆ مەکسیک، ناوەندی ئەمریکا، پیرۆ و شیلین لە کۆتاییەکانی ساڵانی ١٥٦٠کاندا.٤٣ لەو سەدانەی بەدوای هەردوک دەسەڵاتدارانی کۆڵۆنیاڵیی ئیسپانی و دەوڵەتە سەربەخۆ نوێکانی سەرانسەری هەردوو ئەمریکادا هاتن شەڕ لەدژی گەلانی ڕەسەن و توندوتیژیی جینۆسایدئامێز بەردەوام بوون. هەندێک لە شەڕ و ململانێ گەورەکانی ئەمریکای باشوور بریتی بوون لە جەنگی ئاراوکۆ لە شیلیی ئەمڕۆ،  شەڕی گوارانی لە بەرازیل و پاراگوای و ئەرجەنتین، یاخیبوون و ڕاپەڕینی توپاک ئامارو لە پیرۆ، "هێورکردنەوەی" ئاراوکانیا لە شیلی و داگیرکردنی بیابان لە ئەرجەنتین.44 تۆرنتن ئاماژەی بەوە کردووە کە سەدان هەزار خەڵکی ڕەسەن لە کاتی شەڕەکاندا لەگەڵ ئەوروپییەکان و نەوەکانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئەمڕۆدا لەناوچوون و فەوتان.45 هەروەها ئیشارەتی بەوەش کردووە کە کاتێک خەڵکە ڕەسەنەکان ژیانیان لەدەستداوە "جینۆسایدی ئاشکرا" لە کالیفۆرنیا،    تەکساس و ناوچەکانی تر زیاد دەکرێت بۆ ژمارەی قوربانیانی شەڕە فەرمییەکان، بەدڵنیاییەوە کۆی ژمارەی کوژراوانی توندوتیژی زۆر زیاتر دەبێت.٤٦

بێجگە لە کاریگەرییە کوشندەکانی نەخۆشی و شەڕ و جینۆساید، تۆرنتن جەختی لەوەش کردووەتەوە کە زۆرێک لە نەتەوە ڕەسەنەکان لەو شوێنەی کە ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانە "دوورخراونەتەوە، گواستراونەتەوە، بڵاوەیان پێکراوە، کۆکراونەتەوە، یان ناچارکراون کۆچ بکەن، بەلایکەمەوە جارێک دوای بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەوروپییەکان یان ئەمریکییەکان".47 هەروەها تێبینیی ئەوەشی کردووە کە گواستنەوەی زۆرەملێی زیاتر لە 100 هەزار خەڵکی ڕەسەن بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری میسیسیپی لە ماوەی نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەمدا ڕاستەوخۆ بووە هۆی وێرانکردنی شێوازەکانی ژیان و ئەنجامیش بووە بەهۆی زیاتر لەدەستدانی ژیان و لەناوچوون.٤٩ هێرشە وێرانکەرەکانی تر بۆ سەر ئەم شێوازانەی ژیان بریتی بوون لە:

"نێردە و لەشکرکێشییەکانی ئیسپانیا لە کالیفۆرنیا و فلۆریدا و تەکساس، هەوڵەکانی حکوومەتی ئەمریکا بۆ ئەوەی هیندییەکانی پێدەشتەکان بکەنە ئاژەڵدار و هیندییەکانی باشوور بکەنە جووتیاری ئەمریکی... هەوڵەکانی کەنیسە و حکوومەتەکان بۆ هەڵتەکاندنی سیستەمەکانی ئایینی و حکوومی و خزمایەتیی هیندییەکان... لەناوبردنی زۆرجار بە ئەنقەستی گیا و گیاندارەکان (فاونا و فلۆرا) کە هیندییەکانی ئەمریکا بۆ خۆراک و مەبەستی تر بەکاریان دەهێنان ... نزیکبوونەوەی لەناوچوونی گامێش...".50

هەروەها برسێتی و بەدخۆراکیی بەربڵاو، کاریگەرییە زیانبەخشەکانی کاری زۆرەملێ، خووگرتن بە مەیخوادنەوەوە، بێهێزی و نائومێدی، دابەزینی توانای منداڵبوون و هۆکارەکانی دیکەش بەشداربوون لە هۆڵۆکۆستی خەڵکە ڕەسەنەکە.٥١

وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، داڕمانی دیمۆگرافیای دانیشتووانی گەلانی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کۆتایی هات، بەڵام تێچووی کەڵەکەبووی مرۆیی لە داگیرکردن و زەوتکردن و کۆڵۆنیالیزم لەلایەن ئەوروپییەکان و نەوەکانیانەوە بەردەوام بووە لە گەشەکردن . حکوومەتەکانی مەکسیک، گواتیمالا، بەرازیل، پیرۆ و وڵاتانی تری ئەمریکای لاتین بەردەوام بوون لە کوشتنی چالاکوانانی گەلانی ڕەسەن و خەڵکی ڕەسەنی تر52. بە بەراورد، ئاستی توندوتیژی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمتر بووە، بەڵام حکوومەتی فیدراڵی و یاسا بەدەستان و چاودێران بە شێوەی بچڕبچڕ خەڵکی ڕەسەنیان کوشتووە.٥٣ خەڵکی ڕەسەن کە تا ئێستا لە ئەمریکا دەژین و ماونەتەوە لە شەڕەکانی دەرەوەی وڵاتیشدا گیانیان لەدەستداوە و بەردەوامن لە کوشتنیان لەلایەن پۆلیسەوە بە ڕێژەیەکی زیاتر لە هەر گرووپێکی دیمۆگرافیی تر.٥٤ زیاد لەوەش، ڕێژەی بەرزی ئەوپەڕی هەژاری، خانووبەرە و شوێنی نیشتەجێی خراپ، نەخۆشی، خراپیی چاودێریی تەندروستی، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و خۆکوشتن بەردەوام بوون لە ئازاردان و کارەسات نانەوە بۆ دانیشتووانی ڕەسەن لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژئاوادا، بە ویلایەتە یەکگرتووەکانیشەوە.55 جێی سەرسوڕمان نییە کە لێکۆڵینەوەکان لە سێ دەیەی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاوی مردنی زیادەیان لە خەڵکە ڕەسەنەکەی دانیشتووانی ئەمریکا سەلماندووە.56

چەند کەس لە خەڵکە ڕەسەنەکە لە هۆڵۆکۆستدا لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٤٩٢وە تا ئێستا مردوون؟ ژمارەی وردی خەڵکی ڕەسەن کە بەهۆی داگیرکاری و دەستبەسەری و کۆڵۆنیالیزمەوە لە ماوەی پێنج سەدە و چارەکی ڕابردوودا مردوون، هەرگیز نازانرێت و پەیی پێنابرێت. بەڵام ئەمڕۆ دەتوانرێت لانیکەم بە نزیکەیی مردووەکان بژمێردرێت، واتە دیسانەوە، خەمڵاندنی ئاگادار و بەجێ، بۆ کۆی لەدەستدانی ژیانی ڕەسەنەکان لەم نیوەگۆیە و ئەم وڵاتەدا گەڵاڵە بکرێت. ئێمە خەمڵاندنی وردی تۆرنتنمان هەیە بۆ قەبارەی دانیشتووانی ڕەسەن پێش هاتنی ئەوروپییەکان و زانیارییەکی بەرچاومان هەیە لەسەر هۆکارە تایبەتەکانی پەیوەست بە یەکتری بۆ داڕمانی دیمۆگرافی. بێجگە لەوەش خەمڵاندنێکی جێی متمانەمان هەیە بۆ قەبارەی دانیشتووانی ڕەسەن لە خراپترین دۆخی  سەرەتای سەدەی بیستەمدا. بێگومان لەگەڵ ئەم زانیاریانەدا، دەتوانین تێڕوانینێکی دیمۆگرافیی گرنگ بەکاربهێنین کە لەلایەن تۆرنتنەوە ئاماژەی پێکراوە، لەکاتێکدا کە ئێمە لە ڕێگەی ئەم حیساباتە حەتمییە تاریک و خەمناکانەوە کار دەکەین.

ستانارد مەزەندەی کردووە کە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا بەهۆی ئەوروپییەکان و نەوەکانیانەوە لە ماوەی پێنج سەدەی ڕابردوودا کوژراون یان پێشوەختە گیانیان لەدەستداوە. ستانارد گەیشتووەتە ئەم ئەنجامە بە خەمڵاندنی ئەوەی کە ژمارەی خەڵکە ڕەسەنەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن بووە و تا سەرەتای سەدەی بیستەم بە ڕێژەی نزیکەی 95% دابەزیوە.٥٧ وارد چەرچڵ مەزەندەی ئەوە دەکات کە کۆی لەناوچوون و مردنی خەڵکە ڕەسەنەکە تا ڕادەیەک لە ١٠٠ ملیۆن زیاترە.٥٨

هەرچەندە ئەم ژمارانە سەرسوڕهێنەرن، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی تۆرنتن هۆکارێکی زۆر گرنگ دەخاتە ڕوو بۆ ئەوەی بڵێین کە زیانی مرۆیی هۆڵۆکۆستی خەڵکی ڕەسەن زۆر زیاتر بووە. وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، تۆرنتن خەمڵاندنێکی کەمتری بۆ نزیکەی ٧٥ ملیۆن دانیشتووانی ڕەسەنی نیوەگۆی ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٤٩٢ گەڵاڵە کردووە و ئەم ژمارەیە تا ساڵی ١٩٠٠ بۆ کەمتر لە ٥ ملیۆن کەس لە نیوەگۆی زەوی دابەزیوە. پێدەچێت ئەم ژمارانە ئاماژەبن بۆ ئەوەی کە لەدەستدانی ژیان لە دەوری ٧٠ ملیۆندا بێت لەم نیوەگۆیەدا. هەروەها، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، تۆرنتن مەزەندەی کردووە کە دانیشتووانی ڕەسەنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمڕۆ لە ساڵی ١٤٩٢دا زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس بووە و لە ساڵی ١٩٠٠دا تەنها نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەسیان ماوەتەوە. پێدەچێت ئەم ژمارانە ئاماژە بەوە بکەن کە لەدەستدانی ژیان لێرە نزیکەی ٥ ملیۆن کەس بووە. بەڵام لەم خاڵەدا لە حیسابکردنی مردنی ڕەسەنەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئێستادا تۆرنتن پرسێکی گرنگی وروژاندووە و ڕوونیشی کردووەتەوە کەوا:

"ئەم چەشنە کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان نەک هەر ئەوە دەگەیەنێت کە دەوری ٥ ملیۆن هیندیی ئەمریکی لە ماوەی ٤٠٠ ساڵدا مردوون بەڵکوو لەڕاستیدا چەند هێندە ژمارەی ئەو نزیکەی ٥ ملیۆن کەسە فەوتاون و مردوون، چونکە وەچە و نەوەی نوێ، بەڵام هەمیشە لە ڕووی ژمارەوە بچووک، لە هیندییەکانی ئەمریکا لەدایک بوون و ژیاون و مردوون".59

ئەم تێگەیشتنە دیمۆگرافییە گرنگە پێویستە بۆ پەرەپێدانی هەڵسەنگاندنێکی چەندایەتیی گشتگیرتر و متمانەپێکراوتر بۆ ئەو کەسانەی کە لە هۆڵۆکۆستی گەلانی ڕەسەندا لەناوچوون. بەهەرحاڵ، کتێب و بابەتەکانی تۆرنتن کۆی ژمارەی مردنی ڕەسەنەکانیان لەم وڵاتە یان لە نیوەگۆی زەویدا نەخەمڵاندووە.  توێژەری ئەم باسە لە ساڵی ٢٠١٥دا پەیوەندیی بە تۆرنتنەوە کرد بۆ ئەوەی پرسیار لەبارەی ئەم پرسە دیمۆگرافییانە بکات. لە ئاڵوگۆڕی ئیمەیڵەکانی دواتردا، تۆرنتن ئاماژەی بەوەدا کە خەمڵاندنی وردی خۆی ئەوەیە کە نزیکەی ١٢ ملیۆن خەڵکی ڕەسەن لە سنووری ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٤٩٢ و ١٩٠٠دا مردوون.٦٠ ئەم ژمارە مردنە لە 2.5 هێندەی دابەزینی خەمڵێنراو نزیک دەبێتەوە لە ژمارەی دانیشتووانە ڕەسەنەکە لەم ماوەیەدا. هەرچۆنێک بێت، خەمڵاندنێک بۆ کۆی ژمارەی ئەو خەڵکە ڕەسەنەی کە لە تەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئێستادا مردوون، دەبێت ژیان لەدەستدانی هاوایی و ئالاسکا و پۆرتۆڕیکۆش لەخۆبگرێت.

کارەکانی دەیڤید ئە. سوانسۆن ئیشارەت بەوە دەکات کە دانیشتووانە ڕەسەن یان نەیتیڤەکەی هاوای لە ٦٨٣ هەزار کەسی ڕەسەنەوە پاش گەیشتنی جەیمس کووکی  گەڕیدە و دۆزەرەوەی بەریتانی،  لە ساڵی ١٧٧٨دا بۆ ئێرە تا ساڵی ١٩٢٠ دابەزیوە بۆ ٢٤ هەزار کەس، واتە لەدەستدانی ژیانی ٦٥٩ هەزار کەس بووە.٦١ سوانسۆن باوەڕی وایە کە ناتوانرێت کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لەوێ فەوتاون لە ساڵی 1778ەوە حیسابی بۆ بکرێت، بۆیە دەبێت ژمارەی 659 هەزار بەس بێت بۆ هەژمارەکانمان.٦٢ ڕەنگە خەمڵاندنی موونی بۆ نزیکەی ٧٢٦٠٠ خەڵکی ڕەسەن کە لە ساڵی ١٤٩٢ لە ئالاسکا ژیاون، ژمارەیەکی زۆر کەم بێت، بەڵام خەمڵ و مەزەندەی ئەو بۆ تەنها نزیکەی ٢٨٣٠٠ کەس کە لەوێ ماونەتەوە لە دەوروبەری ساڵی ١٩٠٠دا تا ڕادەیەک وردە. ئەگەر چەند هێندەیەکی 2.5 بۆ ئەم دابەزینە کە نزیکەی 44300 کەسە بەکاربهێنرێت، ئەوا کۆی ژمارەی مردنی ڕەسەنەکان لە ئالاسکا کە بەهۆی کۆڵۆنیالیزمەوە لە ساڵی 1492ەوە فەوتاون وا دیارە نزیکەی 110750 کەس بووە.٦٣ لە پۆرتۆڕیکۆی ئەمڕۆدا، ژمارەی دانیشتووانی گەلی تاینۆ (ئاراواک) لانیکەم 20 هەزار کەس بووە لە ساڵی ١٤٩٢ بەڵام لە ماوەی نزیکەی چەند دەیەیەکدا لەناوببرێتن، بۆیە پێویست ناکات کۆلکەی چەند جاران بۆ ئەم بوارە بەکاربهێنرێت.٦٤ بەکورتی دەتوانرێت ئەوە بخەمڵێندرێت کە نزیکەی 790 هەزار مردن و لەناوچوونی گەلانی ڕەسەن بەهۆی کۆڵۆنیالیزمەوە ڕوویاندابێت لە هاوای و ئالاسکا و پۆرتۆڕیکۆدا.

هەروەها دەبێت مردنی خەڵکی ڕەسەن کە لە ساڵی ١٩٠٠ەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەهۆی میراتی کۆڵۆنیالیزم و ڕەگەزپەرستیی دامەزراوەیی هاوچەرخەوە ڕوویداوە، بژمێردرێت. کۆی ژمارەی مردنی ڕەسەنەکان کە لە ئەنجامی شەڕ و سەرکوتکردن و توندوتیژیی ڕەگەزپەرستییەوە لە ساڵی ١٩٠٠ەوە ڕوویانداوە ڕەنگە ٢٥٠ هەزار زیاتر بێت.٦٥ ژمارەیەکی زۆر گەورەتری مردن بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابووری و تەندروستییە سەختانەوە بووە کە زۆرێک لە خەڵکی ڕەسەن تووشی هاتوون. کەمی و دەگمەنیی زانیاریی ئامار لەسەر لەدایکبوون و مردن و لەناوچوونی گەلانی ڕەسەن بۆ زۆربەی سەدەی بیستەم، وا دەکات کە مەحاڵ بێت کۆی ژمارەی مردنە زیادەکان بە وردی بخەمڵێندرێت. بەڵام خەمڵاندنێک بۆ نزیکەی ٢٠٠ هەزاری کۆی گشتیی مردنی خەڵکی ڕەسەن کە دەگەڕێتەوە بۆ میراتی کۆڵۆنیالیزم و ڕەگەزپەرستیی دامەزراوەیی لە ساڵی ١٩٠٠ەوە ڕەنگە موحافزکارانە بێت.٦٦

بەکورتی، بۆ تەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئێستا لە ساڵی ١٤٩٢وە تا ئێستا، کۆی ژمارەی مردنی گەلە ڕەسەنەکان ئەو ١٢ ملیۆن کەسە دەگرێتەوە کە تۆرنتن مەزەندەی کردووە، بێجگە لە نزیکەی ٧٩٠ هەزار مردنی تر کە لە هاوای، ئالاسکا، پۆرتۆڕیکۆ ڕوویداوە و نزیکەی ٢٠٠ هەزار مردنی زیادە لە ساڵی ١٩٠٠ەوە. بەم شێوەیە، پێدەچێت هۆڵۆکۆستی گەلانی ڕەسەن لەم وڵاتەدا نزیکەی ١٣ ملیۆن کەسی کوشتبێت. لە ڕووی ئاماژەوە، ئەم ژمارە ترسناکە لە مردن تەنها بەشێکی زۆر کەم بوو لە هۆڵۆکۆستی سڕکردنی مێشک لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژئاوادا. کاتێک کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی نیوەگۆی مەزەندەکراوی تۆرنتن کە ٧٠ ملیۆن کەسە، بە ٢.٥ جاران دەکرێت، لەوانەیە کۆی ژمارەی مردنی گەلانی ڕەسەن لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژئاوادا لە نێوان ساڵانی ١٤٩٢ بۆ ١٩٠٠ نزیکەی ١٧٥ ملیۆن کەس بێت.٦٧ هەڵبەت ژمارەی مردنی گەلانی ڕەسەن لە نیوەگۆی زەویدا بەهۆی شەڕ، ستەم و سەرکوتکردن، ڕەگەزپەرستی و بارودۆخی سەختی ژیان لە ساڵی ١٩٠٠ەوە بە دڵنیاییەوە دەگاتە ملیۆنان کەس.٦٨

بە هەر پێودانگێک بێت، هۆڵۆکۆستی گەلانی ڕەسەن لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا، وەک ستانارد ئاماژەی پێکردووە، "خراپترین هۆڵۆکۆستی مرۆڤایەتی بووە کە جیهان تا ئێستا بەخۆیەوە بینیبێتی". هیچ وشە و ژمارەیەک ناتوانێت بە شێوەیەکی گونجاو قەبارەی ئەو ترسناکی و کارەساتە بگەیەنێت کە لە گەورەترین لەدەستدانی بەردەوامی ژیانی مرۆڤدا بەشدار بووە لە مێژوودا. هێشتا بۆ ئەم توێژەرە وا دیارە تێگەیشتن لە مەودا و ڕەهەندەکانی هۆڵۆکۆستی گەلانی ڕەسەن هەنگاوێکی یەکەمی گرنگ بێت بەرەو کردەوەی سیاسیی بەکۆمەڵ کە باس لە پێداویستی و بەرژەوەندی و خولیا و ئاواتەکانی خەڵکی ڕەسەنی ئەمڕۆ دەکات و دڵنیایی دەدات لەوەی کە هۆڵۆکۆستێکی لەو شێوەیە هەرگیز دووبارە ڕووناداتەوە.

____________________________

پەراوێز

​ 1 Russell Thornton, American Indian Holocaust and Survival: A Population History since 1492, (Norman: University of Oklahoma Press, 1987). Other scholars have used this expression, as well.

2 David E. Stannard, American Holocaust: The Conquest of the New World, (New York: Oxford University Press, 1992), p. 146 and pp. ix - x.

3 Although Stannard called this historically unprecedented tragedy the American Holocaust, I prefer to call it the Indigenous Holocaust because it was Indigenous people who were almost wiped out, and they did not call themselves Americans. 4 Thornton, p. 42.

5 Ibid., pp. 43, 90.

6 U.S. Bureau of the Census, Indian Population of the United States and Alaska, 1910, (Washington, D.C.: U.S. Government Printing Office, 1915), p. 10, cited in Russell Thornton, “Population of Native North Americans,” in A Population History of North America, ed. Michael R. Haines and Richard H. Steckel, (Cambridge: Cambridge University Press, 2000), p. 32.

7 A well-documented estimate of 69 million is found in “Indigenous Peoples of the Americas,” Wikipedia, https://

en.wikipedia.org/wiki/Indigenous_peoples_of_the_Americas. An estimate of about 40 million Indigenous people in the Western Hemisphere today is found in Roger Noriega, “Indigenous Advancement in the Americas, U.S. Department of State Archive, (October 7, 2004), https://2001 - 2009.state.gov/p/ wha/rls/rm/37116.htm. However, this is a significant undercount.

8 The Census Bureau reports about 6.7 American Indians and Alaska Natives, of whom 2.7 indicate they have multiracial ancestry. See U.S. Census Bureau, “Facts for Features: American Indian and Alaska Heritage Month: November 2017,” (October 6, 2017), https://www.census.gov/newsroom/facts-for-features/2017/aian - month. html. As Thornton has remarked regarding recent censuses, part of the increase in the number of people identifying as American Indians and Alaska Natives derives from the Census Bureau’s reliance on self-identification since 1960, and part of the increase derives from “changing racial definitions from one census to another.” See Thornton, “Population of Native North Americans,” pp. 31-32. In addition, today there are about 560,000 Native Hawaiians, of whom 62% indicate they have multiracial ancestry. See Sara Kehaulani Goo, “After 200 Years, Native Hawaiians Make a Comeback,” Pew Research Center, Fact Tank, (April 6, 2015), http://www.pewresearch.org/fact - tank/2015/04/ 06/native - hawaiian-population/.

9 Paul Rivet, “Langues Américaines,” in Les Langues du Monde, Vol. 16, ed. Antonie Meillet and Marcel Cohen, (Paris: Société de Linguistique de Paris, 1924), pp. 597 - 712, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 23.

10 Karl Sapper, “Die Zahl und die Volksdichte der Indianischen Bevölkerung in Amerika vor de Conquista und in der Gegenwart,” in Proceedings of the Twentyfirst International Congress of Americanists, First Part, The Hague, (Leiden: E. J. Brill, 1924), pp. 95-104, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 23.

11 Paul Rivet, G. Stresser Péan, and Č. Loukotka, “Langues de l’Amerique,” in Les Langues du Mondei, ed. Antoine Millet and Marcel Cohen, (Paris: Centre National de la Recherche Scientifique), pp. 941 - 1160; and Karl Sapper, “Beitraege zur Frage der Volkszal und Volksdichte de Vorkolumbischen Indianerbevoelkerung,” in Reséna y Trabajos Cienticos del XXVI Congreso Internacional de Americanistas, Sevila, (Madrid: S. Aquirre, 1948), both cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 23.

12 Alfred L. Kroeber, “Cultural and Natural Areas of Native North America, “University of California Publications in American Archaeology and Ethnology, 38, (1939), pp. 1 - 242, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 23.

13 Woodrow Borah, “America as Model: The Demographic Impact of European Expansion Upon the Non-European World,” in Acts y Memorias , Vol. 3 of XXXV Congreso Internacional de Americanistas, México, (México, D. F.: Editorial Libros de México, 1964), pp. 79 - 87, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 23.

14 Henry F. Dobyns, “Estimating Aboriginal American Population: An Appraisal of Techniques with a New Hemisphere Estimate,” Current Anthropology, 7, (1966), pp. 395 - 416, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, pp. 22  - 23.

15 William Denevan, The Native Population of the Americas in 1492, (Madison: University of Wisconsin Press, 1976), pp. 289 - 292, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 23.

16 Thornton, American Indian Holocaust and Survival, pp. 25, 42.

17 Henry F. Dobyns, “Reassessing New World Populations at the Time of Contact,” Paper Presented at Institute for Early Contact Studies, University of Florida, Gainesville, (April 1988), cited in Stannard, p. 342, Note 23.

18 Stannard, pp. 11, 151, 268.

19 James Mooney, “Population,” in Handbook of American Indians North of Mexico, Vol. 2, ed. Frederick W. Hodge, Smithsonian Institution, Bureau of American Ethnology Bulletin No. 30, (Washington, D.C.: 1910), pp. 286 - 287 and “The Aboriginal Population of America North of Mexico,” in Smithsonian Miscellaneous Collections, Vol. 80, (1928), pp. 1 - 40, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 26.

20 Kroeber (1939), cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 26.

21 Douglas Ubelaker, “Prehistoric New World Population Size: Historical Review and Current Appraisal of North American Estimates,” American Journal of Physical Anthropology, 45, pp. 661 - 666, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 29.

22 Russell Thornton and Joan Marsh-Thornton, “Estimating Prehistoric American Indian Population Size for United States Area: Implications of the Nineteenth Century Population Decline and Nadir,” American Journal of Physical Anthropology, 55, (1981), pp. 47 - 53, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival, pp. 26 - 29.

23 Thornton, American Indian Holocaust and Survival, pp. 29 - 32, 43.

24 Ibid., pp. 32, 42.

25 Stannard, p. 11.

26 Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 15.

27 Ibid.

28 Ibid., p. 28.

29 Ibid., p. 30.

30 Ibid., pp. 30 - 31.

31 Ibid., p. 31.

32 James Wilson, The Earth Shall Weep: A History of Native America, (New York: Grove Press, 1998), p. 20.

33 See, for example, Gunter Lowy, “Were American Indians the Victims of Genocide?” Commentary, (September 1, 2004), at https://www.commentarymagazine.com/articles/were-american-indians-the-victims-of-genocide/; and Michael Medved, The 10 Big Lies about America: Combatting Destructive Distortions about Our Nation, (New York: Three Rivers Press, 2008), pp. 11 - 45.

34 Stannard, p. xii.

35 Ibid.

36 Henry F. Dobyns, Their Number Become Thinned: Native American Population Dynamics in Eastern North America, (Knoxville: University of Tennessee Press, 1983), p.24, cited in Thornton, American Indian Holocaust and Survival pp. 44 - 45.

37 Thornton, American Indian Holocaust and Survival, Chapters 3 - 5, and “Population of Native North Americans,” pp. 14 - 30.

38 Thornton, “Population of Native North Americans,” p. 22.

39 Clark Spencer Larsen, “In the Wake of Columbus: Native Population Biology in the Post - Contact Americas, Yearbook of Physical Anthropology, 37, (1994), p. 110, cited in Thornton, “Population of Native North Americans,” p. 22.

40 Cary Meister, “Demographic Consequences of Euro-American Contact on Selected American Indian Populations and Their Relationship to the Demographic Transition,” Ethnohistory, 23, (1976), p. 165, cited in Thornton, “Population of Native North Americans,” p. 22.

41 Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p.16.

42 Stannard, p. x. Stannard estimates the population of Hispaniola at about eight million, but even if Las Casas’ lower estimate was correct, the scale of the tragedy is staggering.

43 This was the estimate of Las Casas. William Denevan, “The Pristine Myth: The Landscape of the Americas in 1492,” Canadian Environmental History: Essential Readings, ed. David Freeland Duke, (Toronto: Canadian Scholars Press, 2006), p. 94. See also Stannard, pp. 81 - 87.

44 See, for example, Charles Walker, The Tupac Amaru Rebellion, (Cambridge, MA: Harvard University Press, 2014).

45 Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 49.

46 Ibid.

47 Ibid., pp. 50 - 51. See also pp. 51, 113 - 122.

48 Ibid.

49 Ibid., pp. 51 - 54, 123 - 131.

50 Ibid., p. 51.

51 Ibid., pp. 53 - 54, 124; and Larsen, p. 110, cited in Thornton, “Population of Native North Americans,” p. 22. Counting the Dead 16

52 Stannard, pp. xiii-xiv; Vanessa Barbara, “The Genocide of Brazil’s Indians,” New York Times, (May 29, 2017),

https://www.nytimes.com/2017/05/29/opinion/the-genocide-of-brazils- indians.html; Rogelio Saentz, “A New Book Targets Racism—in Mexico,” San Antonio Express News, (November 19, 2016), http:www.mysanantonio.  

com/opinion/commentary/article/A-new-book-targets-deadly-racism-in-Mexico-10624239.php; and Duncan Green and Sue Branford, Faces of Latin America, Fourth Edition, (New York: Monthly Review, 2013), p. 164.

53 See, for example, David Grann, Killers of the Flower Moon: The Osage Murders and the Birth of the F.B.I., (New York: Random House, 2017); and Michael Parenti, Democracy for the Few, Ninth Edition, (Boston: Wadsworth, 2011), p. 127.

54 A. J. Vicens, “Native Americans Get Shot by Cops at an Astonishing Rate,” Mother Jones, (July 15, 2015), http://www.motherjones.com/politics/2015/07/native-americans-getting-shot-police; Stephanie Woodard, “The Police Killings No One is Talking About,” In These Times, (October 17, 2016), http://inthesetimes.com/features/ native_american_ police_killings_native_lives_matter.html; and Elise Hansen, “The Forgotten Minority in Police Shootings,” CNN, (November 13, 2017), http://www.cnn.com/2017/11/10/us/native-lives-matter/index.html.

55 United Nations Secretariat of the Permanent Forum on Indigenous Issues, State of the World’s Indigenous Peoples, (New York, 2009), pp. 22, 25 - 28, 164, 168, 170, and 227, http://www.un.org/esa/socdev/unpfii/

documents/SOWIP/en/SOWIP_web.pdf,); and Vanessa Ho, “Native American Death Rates Soar as Most People Are Living Longer,” Seattle Post-Intelligencer, (March 11, 2009), http://www.seattlepi.com/local/article/Native-

American-death-rates-soar-as-most-people-1302192.php.

56 The concept of excess deaths was popularized by the U.S. Health and Human Services Department, Report of the Secretary’s Task Force on Black and Minority Health, Vol. 1, (Washington, D.C.: Government Printing Office, 1985), pp. 62 - 85, https://www.cms.gov/About-CMS/Agency-Information/OMH/OMH-HecklerReport.html. The Report defined excess deaths as “the difference between the number of deaths actually observed in a minority group and the number of deaths that would have occurred in that group if it experienced the same death rates for each age and sex as the white population.” p. 63. The Report found that 25% of the annual Native American and Alaska Native deaths before the age of 70 in the U.S. were excess deaths in 1979 - 1981. This equated to 1653 excess Indigenous deaths during each of those years. pp. 79 - 80. This rate of excess deaths was likely much lower than before the 1950s and 1960s, when some improvement in Indigenous people’s health began. However, some of this improvement has been reversed in recent decades, and in 1999 - 2009 almost 50% of Indigenous deaths were excess deaths. See “American Indian and Alaska Native Death Rates Nearly 50% Greater Than Those of Non-Hispanic Whites,” Centers for Disease Control and Prevention, (April 22, 2014), http://www.cdc.gov/media/ releases/2014/p0422-natamerican-deathrate. html.

57 Stannard, p. 151.

58 Ward Churchill, A Little Matter of Genocide: Holocaust and Denial in the Americas, 1492 to the Present, (San Francisco: City Lights Books, 1997), p. 1.

59 Thornton, American Indian Holocaust and Survival, p. 43.

60 Russell Thornton, Personal Communication with the Author, (December 4, 2015).

61 David A. Swanson, “A New Estimate of the Hawaiian Population for 1778, the Year of First European Contact,” paper presented at University of Hawaii, February 2015, cited in Goo.

62 David A. Swanson, Personal Communication with the Author, (March 27, 2016).

63 Thornton has confirmed that a 2.5 multiplier can be used for calculating the total number of Indigenous deaths attributable to colonialism. Thornton, Personal Communication with the Author, (December 6, 2015).

64 Maria DaSilva - Gordon, Puerto Rico: Past and Present, (New York: Rosen Publishing Group, 2011), p. 16.

65 Relatively few Indigenous people died in combat against U.S. forces since 1900, but Indigenous deaths in U.S. wars abroad exceed 1300. See Thomas A. Britten, “Native American Soldiers in World War I,” in The Routledge Handbook of American Military and Diplomatic History: From 1865 to the Present, Edited by Antonio S. Thompson and Christos G. Frentzos, (New York: Routledge, 2013), p. 88; Alison R. Bernstein, American Indians and World War II: Toward a New Era in Indian Affairs, (Norman: University of Oklahoma Press, 1991), p. 61; and Nese F. DeBruyne, Congressional Research Service, American War and Military Operations Casualties: Lists and Statistics, (April 26, 2017), pp. 5 and 12, https://fas.org/sgp/crs/natsec/RL32492.pdf. Scores more died in the murders of the Osage people in Oklahoma in the 1920s and the political repression of the 1970s. See Grann; and Parenti, p. 127. Hansen notes that about 22 Indigenous people were killed by police in 2016. A conservative “ballpark” estimate of ten Indigenous deaths at the hands of police each year since 1900 suggests about 1200 deaths. The total number of Indigenous deaths from war, racist violence, and repression appears to be more than 2500.

66 The limited statistical information on Indigenous births, deaths, and mortality for much of the twentieth century is discussed in Nancy Shoemaker, America Indian Population Recovery in the Twentieth Century, (Albuquerque: University of New Mexico Press, 1999), p. 8. However, even a conservative “ballpark” estimate of approximately 1600 annual excess deaths, a smaller number than reported in 1979 - 1981, would indicate a loss of approximately 189,000 lives since 1900. In addition, the U.S. Census Bureau reported a decline of about 21,000 in the Indigenous population between 1910 and 1920, likely in part the result of the 1918 - 1919 influenza pandemic. See Shoemaker, p. 4. If half of this 21,000 population decline and the more than 2500 violent deaths noted above are added to the estimate of excess deaths, a rough total estimate of Indigenous deaths attributable to the legacy of colonialism and institutionalized racism since 1900 exceeds 200,000.

67 Thornton has confirmed that a 2.5 multiplier is appropriate for estimating the total loss of Indigenous life in the Western Hemisphere between 1492 and 1900. Personal Communication with the Author, (December 6, 2015).

68 At least several hundred thousand Indigenous people have suffered violent deaths in countries south of the U.S. since 1900. See Stannard, pp. xiii-xiv; Barbara; Saenz; and Green and Branford, p. 164. In addition, the number of excess Indigenous deaths in Central America and South America since 1900 is likely significantly larger than in the U.S. 

 

سەرچاوە:  ئینتەرنێت

 Counting the Dead: Estimating the Loss of Life in

The Indigenous Holocaust, 1492 - Present

David Michael Smith

University of Houston - Downtown

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×