2019-08-20   1029     
كۆبونه‌وه‌ی بافڵ تاڵەبانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی
بافڵ تاڵەبانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه چیتر رێگە نادەن بەناوی یەکێتییەوە، شەرعییەت بەدەستەگەریی‌و پشک پشکێنە بدرێت‌و موزایەدەش بەناوی خوێنی شەھیدانەوە بکرێت.
ئاوێنه: بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان چاویکەوت بەسکرتاریەت‌و لێپرسراوی کۆمیسیۆنەکانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووه، "چیتر رێگە نادەین بەناوی یەکێتییەوە، شەرعییەت بەدەستەگەریی‌و پشک پشکێنە بدرێت‌و موزایەدەش بەناوی خوێنی شەھیدانەوە بکرێت."
ئه‌وه‌شی وتووه، "چیتر بۆ بەستنی کۆنگرە، کات بەفیڕۆ نادەین‌و کۆنگرەی یەکێتییانە دەبەستین، قۆناغێکی نوێش لەئارامی‌و سەقامگیریی‌و ژیانێکی باشتر‌و خۆشگوزەرانتر بۆ گەلەکەمان دەستەبەردەکەین، چونکە ئەمە بەڵێنە داومانە بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان‌و جێبەجێی دەکەین."
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "لەدیداره‌كه‌دا بەوردی گفتوگۆ لەسەر دوا ھەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی کراوه. لای خۆیانەوە ئەنجومەنی ناوەندی، جەختیانکردەوە لەسەر پێشنیاری بەستنی کۆنگرە لەرۆژی شەھیدی یەکێتییداو ئاماژەیان بەھەوڵەکانیان کرد بۆ یەکخستنی ھێز‌و تواناکان لەپێناو یەکێتیی ناو یەکێتیی."