دادگای فیدراڵی عێراق: روبەڕوی هێرشێكی میدیایی نێوخۆیی و دەرەكی بوینەتەوە
  2024-03-20       705       

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، لەئەنجامی بڕیارەكانیان بۆ پاراستنی دەستور، دادگاكەیان روبەڕوی هێرشێكی میدیایی نێوخۆیی و دەرەكی بۆتەوە كە شەرعیەتی دادگەی كردۆتە ئامانج و دەشڵێت، ئەم هێرشە میدیاییە، سیاسییەو هەمو رێوشوێنێكی یاسایی پێویست دەگرنەبەر بۆ بەرەنگاربونەوەو شكستپێهێنانی.

ئاوێنە: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە ئەنجامی بڕیارەكانیان بۆ پاراستنی دەستور، دادگاكەیان روبەڕوی هێرشێكی میدیایی نێوخۆیی و دەرەكی بۆتەوە لەپێناو لادانی لە تەواوكردنی ئەركە دەستورییەكانی بەرامبەر بە گەل و نیشتمان.

وتوشیەتی، پێمانوایە ئەم هێرشە سیاسییەو ئامانج لێی لێدانە لە ناوبانگی دادگای فیدراڵی و شەرعیەتی دادگاكە.

دادگای فیدراڵی جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو هێرشە بە لێدان لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەژمێردرێت و ئەوەش وا دەكات هەمو رێكارێكی یاسایی پێویست بگرنەبەر بۆ بەرەنگاربونەوەو شكستپێهێنانی.

دادگای فیدراڵی ئەوەشی خستۆتەڕو، ئامانج لە پیادەكردنی تایبەتمەندییەكانی دادگای فیدراڵی ئەوەیە كە دەستور بەشێوەیەكی راست جێبەجێ بكرێت و بەشێوەیەك كە گەرەنتی یەكێتیی عێراق و بونیادنانی سیتسمێكی كۆماریی پەرلەمانیی دیموكراسی بكات لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و دابەشكردنی عادیلانەی سەروەت و سامانی وڵات و لەگەڵ جێبەجێكردنی بنەما دەستورییەكانی دیكە بە ئامانجی بونیادنانی دەوڵەت بەو شێوەیەی كە دادپەروەریی بهێنێتەدی و ستم هەڵگرێت و سامانی گشتی بپارێزێت و بیخاتە خزمەتی بەرژەوەندی گەل و بەدیهێنانی سەروەریی یاسا.

وتوشیەتی، ئەوەش دەخوازێت هەمو دەسەڵاتەكان لە سنوری دەسەڵاتە دەستورییەكانی خۆیاندا سنورداربكرێن و دەسەڵاتە خۆجێییەكان مومارەسەی ئەو دەسەڵاتانە نەكەن كە تەنیا تایبەتن بە دەسەڵاتە فیدراڵییەكان، چونكە ئەوە پەیوەستە بە سەروەری و یەكێتیی وڵاتەوە، لەگەڵ ئەوەش دەبێت دەسەڵاتە خۆجێییەكان و هەرێمەكان و پارێزگاكان دەسەڵاتەكانی دیكەی خۆیان مومارەسە بكەن و دەسەڵاتە هاوبەشەكانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەكان و خۆجێییەكانیش لەبەرچاوبگیرێن.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×